بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمرۆ 27ی مانگی جولای، شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كرایە ئامانج و لەئەنجامدا زیاتر لە 200 هاوڵاتی شەهیدو برینداربوون.
ئێمە وەك كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هاوخەمی خۆمان ئاراستەی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دەكەینو لەوەش دڵنیاین كە تیرۆریستان لەبەرامبەر ئیرادەی پۆلاینی خەڵكی ئازادیخوازی كورد لە رۆژئاوای كوردستان چۆك دادەدەنو ئەو جۆرە كردەوە نامرۆڤانەو تیرۆریستییانە كاریگەریی لەسەر ورەی بەرزی خەڵكو شەڕڤانان نابێت.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەینو هیوا زووچاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
27ی جولای 2016