زۆر به داخەوە ئاگادار کراین كاوە جەوانمەرد ئەندامی كومیتەی ناوەندیی و سەركەوت سەمەدی كادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پاش شەڕێكی نابەرابەر له گەڵ سوپای كۆماری ئیسلامی گیانیان بەختكرد و به كاروانی پڕ له سەروەریی گیانبەختكردووانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان پەیوەست بون.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی، سەرەخۆشی له رێبەریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هەمو هاوڕێیانیان و به تایبەت بنەماڵەکانیان دەكات.
ناو و یادیان بەرز و بەڕێز بێت
هەیئەتی ئیجرایی كۆمەڵەی زەحمەكێشانی كوردستان
١٨ی پوشپەڕی ١٣٩٥
٨ی ژوئیەی ٢٠١٦