بەشداری هاوڕیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردوستان لە خۆپیشاندانی دژی هەڵبژاردنەکانی ناو خۆی ئێران لە شاری ” پاریس “ی وڵاتی فەرانسە
ڕۆژی یەکشەمە سێزدەی مانگی ژوئەن ژمارەیەک لە هاوڕێیان و ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری “پاریس ” ی وڵاتی فەرانسە بەشداریان لە خۆپیشاندانی بەرینی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دژ بە کۆماری ئیسلامیی لەوانە حیزبی دیمۆکراتی کوردوستان ، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆری کوردەکانی دانیشتوی شاری پاریس و هەندێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان و چاڵاک و نەیاری کۆماری ئیسڵامیی لە وڵاتی فەرانسە ، بۆ بەرپەرچدانەوە و دەڕبڕینی دژایەتی و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی خولی سێزدەهمی سەرۆک کۆماری و شوراکانی شارو دێی لە ئێران ،کرد . کۆبوونەوەکە لە کات ژمێر ٣ی دوانیوەرۆ لە مەیدانی ” سەمیشێڵ “ی شاری پاریس دەستی پێکردو تاکوو کاتژمێر پێنجی دوای نیوەڕۆ درێژەی کێشا.
ئەم کۆبونەوەیە بە کۆمەڵێک شێعرو سرودی شۆرشگێرانە بە زمانەکانی فارسی و کوردی و هەروەها قسەو باسێک سەبارەت بە شانۆی گاڵتەجارانەی هەڵبژاردن لە ئیران بە سێ زمانی کوردی و فارسی و فەرانسی ، رازایەوە .
بەشدار بوان وێرای تەحریمی هەڵبژاردن داوایان لە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و کوردوستان کرد کە لە رۆژی دەنگدان دا لە ماڵەکانی خۆیان بمێنەوەولە شانۆگەری هەڵبژاردنی کۆماری سیدارە بەشداری نەکەن و بەم جۆرە ” نا ” یەکی تر بە رژیمی داگیر کەری کۆماری ئیسڵامی لە کوردوستان بێنن .
کومیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردوستانی ئێران ” فەرانسە “

