لە سەر بنەمای هەنگاوی کردەیی و کاری هاۆبەش و پرسی یەکگرتنەوە، و بڕیاری گرتنی مەراسمێکی هاوبەش ، کومیتەێکی هاوبەش لە هەر دو لا بۆ ڕاپەراندنی مەراسمەکە دەست بکار بوو،و لە ڕۆژی شەممە 26- 02 – 2022 مەراسمێکی شکۆدار لە کەش و هەوایێکی دۆستانە و هاوڕێیانە لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕوە بەڕێوەچوو و ساڵیادی کۆمەڵە بەرز ڕاگیرا.
ئەو مەراسمە بە درۆشمی یەکڕیزی زامنی سەرکەوتن ، وتیشکی یەک بون لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات مزگێنی سەرکەوتنمان دەداتێ بەڕێوە چوو.
بەڕێوەبەرانی مەراسمەکە هاوڕێیان ئاڕێز موحەمەدی و ئەردەڵان فەرەجی وێرای بەخێرهاتن سەرەتای مەراسمەکە بە سروودی بانگەواز، سروودی رەسمی کۆمەڵە و چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگارخوازی کوردستان دەستی پێکرد.
لە دڕێژەی ڕێورەسمەکەدا هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە بە نوێنەرایەتی هەردوو لایەنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ قسەو باسێکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
هاوڕێ عومەر وێڕای خستنە بەر باسی باروودۆخی کوردستان و ئێران و ناوچەکە جەختی لە سەر دوو تەوەری گرینگ کردەوە، 1-ئێمە لەڕوانگەی بزوتنەوەی کوردستانەوە دەڕوانینە باروودۆخی ئێران،2- حەوڵی یەکگرتنەوە بێ بڕانەوەیە و یەکگرتوویی ریزەکانی کۆمەڵە مسۆگەرە و بە هیچ هۆکارێک لە یەکگرتنەوەی ریزەکانی کۆمەڵە پاشگەز نابینەوە. هەروەها هیوای یەکگرتن و یەکریزی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموکرات و بە هێزکردنی یەکریزی و چاوەڕوانی هەنگاوی جدی تر لە ناوەندی هاوکاری بە زەرووری زانی.
پاش وتەکانی هاوڕێ عومەر هاوڕێی پێشمەرگە و هونەرمەندی دێرینی کۆڕی بانگەوازی کۆمەڵە ،هاوڕێ بەکر لەگزی بە چەند سروودێکی شۆڕشگێڕانە کۆڕەکەی ڕازاندەوە و پاشان شێعر لە لایەن هاوڕێ جەلال هانیسی و هاوڕێ بەهار خۆێندرایەوە و دوابەدوای ئەوەدا چەن پەخشان و چەند سروود لە لایەن هونەرمەندی لاوی ناو ریزەکانی کۆمەڵە هاوڕێ ئازاد شاوەیسی کۆڕەکە گەرموو گوڕیەکی زۆرتری بە خۆیەوە بینی. مەراسمەکە بە خۆێندنەوەی پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی حیزب ولاێن و کەسایەتیە سیاسیەکانی بەشدار لە ڕێورەسمەکە لە ناو ئاپۆرای خەڵکی بەشدار و بەشداریی بەرینی کادر و ئەندامانی دێرینی کۆمەڵە کۆتایی پێهات. شایانی باسە کە لەو ڕێورەسمەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڕێیانی پێشمەرگە و کادری خۆشناو ودێرینی کۆمەڵە بەشدار بوون کە هەم جێگەی دڵخۆشی بوو و هەم گڕو تینی تایبەتی بە ڕێورەسمەکە دابوو.
وەک سپاس و پێزانین ئەم حیزب و لاێنانەی خوارەوە بە پەیام و برووسکە و چەپکە گوڵ بەشداریان رێورەسمەکەبوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان ، یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ،پارتی دیموکراتی کوردستان ، حیزبی شیوعی کوردستان ، پارتی سەربەخویی کوردستان ، پارتی سوسیالیستی کوردستان باکور، پارتی یەکیەتی دیموکراتی کورد سوریە ، پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک ، پارتی ژیانی ئازاد پژاک ، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ، ناوەندی پێشمەرگە دێرینەکان ، کومیتەی سوێید کونگرەی نەتەوەیی کورد ، سازمان فیدایێان خلق ایران ، حزب مردم بلوچستان ، کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسیە کوردوکوردستانیەکان لە شاری یوتوبۆری ،ئەنجومنی نیشتمانی کوردستان لە سوریە ، ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد، ڕێکخراوی لاوانی ڕۆژهەڵات ، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان .
سەرکەوتو بێت بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد.
یەکگرتن و یەک ریزی پیروزە.
کومیتەی هاوبەشی مەراسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە ستۆکهۆڵم .26-02-2022
Contents