دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی مانگی سێپتەمبر، وەفدێکی کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دانمارک، بەشداریی لە پرسەی ٢ شەهیدی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد.
وەفدەکەی کۆمەڵە کە بریتی بوون لە هاوڕێیان ئەمیر میسباح، ئەمین مارجی و کاوە فتووحی، پەیامی سەرەخۆشیی کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان گەیاندە نوێنەرانی حیزبی دیموکرات لە دانمارک و بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە.