رۆژانی ١٦ و ۱۷ی ئاپریلی ۲۰۲۲ کونفراسی ساڵانەی ئەندامانی ئاڵمان بە بەشداری هاوڕێیانی ئەندام بەڕێوەچوو کە پاش دوو رۆژ کاری چڕوپڕ کۆتایی پێهات. سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سرودی بانگەواز ، سرودی رەسمی کۆمەڵە دەستیپێکرد و پاشان بۆ رێز گرتن لە یادی گیانبەختکردوانی رێبازی کۆمەڵە و بزووتنەوەی کوردستان، چەند چرکە ساتێک بێدەنگی راگیرا. پاشان راپۆرتی ساڵانەی بەشەکانی کومیتە لە لایەن هاوڕێیانی کومیتەی پێشووەوە پێشکەش کرا و دواتر کومیتەی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسەکە دیاریکرا. جێگەی ئاماژەیە قسە و باسی بەکەڵک و پێشنیاری ئەندامان بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان کۆنفرانسەکەی دەوڵەمەندتر کرد . بەشی ئاخری کۆنفراسەکە تەرخان کرا بە دەنگدان و هەڵبژاردنی کومیتەی نوێ و هاوکات بە رێزگرتن و ماندوونەبوون لە هاوڕێیانی کومیتەی پێشوو، سەرەنجام کۆنفرانسەکە لە فەزایەکی هاوڕێیانەدا دوای دوورۆژ کۆتایی پێهات.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کومیتەی ئاڵمان
۱٨ی ئاپریلی ۲۰۲۲