بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئاگادار كراینەوە، كە كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ باوكی هاوڕێی گیانبەختكردووی نێو ریزەكانی كۆمەڵە هاوڕێ “ئیرەج بەهەشتیزاد” بە هۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستداوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئاگاداركراینەوە كە شەوی هەینی لەسەر شەممە 27ی مانگی بەفرانبار كاك “حەبیب بەهەشتیزاد” باوكی هاوڕێی گیانبەختكردوو “ئیرەج بەهەشتیزاد” و هەروەها باوكی هاوڕێ “تورەج بەهەشتیزاد” لە هاوڕێیانی دێریزنی نێو ریزەكانی كۆمەڵە، لە شاری سنە و بە هۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی 75 ساڵی گیانی لەدەستداوە.
كاك “حەبیب” لە كەسە خۆشەویستەكانی نێو خەڵكی شاری سنەیە و هەروەها لە ماوەی تەمەنی خۆیدا هاوڕێ لەگەڵ هاوسەری ژیانی واتە دایە “تلوع” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە هۆی پێشمەرگە بوونی رۆڵەكانیانەوە گوشار و زەختێكی زۆریان لەسەر بووە و چەندین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی رژیم كراون.
ئێمەش وەكوو “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” وێڕای دەربڕین خم و پەژارەی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی “بەهەشتیزاد” و بەتایبەت هاوڕێ “تورەج” و دایە “تولوع”، هیوای پشوو درێژییان بۆ دەخوازین و خۆمان بە شەریك و بەشداری خەمیان دەزانین.