ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد ڕۆژی شەمە ۹ی مارس، سمینارێکی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و چالاکوانانی ژنان و مافی مرۆڤ، ساز کرد.
سەرەتا سمینارەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانبەختکردووانی ڕێگای یەکسانی و بەرابەری دەستی پێکرد.
دواتر سەرنجی هاوڕێیانی بەشداربوو ڕاکێشرا بۆ خوێندنەوەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد بە بۆنەی ٨ی مارس.
دوابەدوای ئەمە، پانێلێکی دوو کەسی باسەکانی خۆی دەست پێکرد و
لە درێژەدا بە خوێندنەوەی چەندین پەخشان و شێعر و شانۆیەک، هەوڵدرا واقعی هەلوومەرجی ژنان لە کۆمەڵگادا بخرێتە ڕوو.