بۆ بیست‌و سێ ئه‌ستێره سووره‌ی دۆڵی بۆتێ (هۆنراوه‌ی: حسه‌ین شه‌به‌ق)
له ئێواره‌یه‌كی خۆره‌تاوی ههواكهشو سافی به‌هاریدا گه‌واڵه هه‌وری ئه‌رخه‌وانی خاڵ خاڵ شین‌و سپی هێور هێور به سه‌ر شاخ‌و دوڵهكاندا تێده‌په‌ڕی. پیرهدارپهڵكهكانی تازه لهقو پۆیان خوێنی شینی به‌هاری تێدهگهڕاو چرۆچڵیان تاڵهسهوز ده‌بوون. جریوه‌و چریكه‌ی جوڕهو چۆله‌كه‌كان ئه‌وناوه‌یان پڕ كردبوو، كێشه‌وه پووشی ماڵیان بوو. ئه‌ویندارانی باخی ژین تازه خه‌ریك بوون شكۆفه‌ی دڵیان بۆ باڵداری سركی خۆشه‌ویستی ده‌كرده‌وه له قه‌راخ رێگه خیزرێژو رێچكه بهردهڵانیهكانی سهرچهمو كانی دوو دوو و چه‌ند چه‌ند مه‌لی ده‌نووك سووری ئازادی تازه هه‌وای بن باڵیان ده‌دا. ئێواربوو، كیژی خۆره‌تاو تازه خه‌ریكبوو په‌رچه خاوه‌كانی له به‌ر ئاوێنه‌ی چه‌م شانه بكات، بولبولێكی عاشق‌و مه‌ست له سوێی گوڵی تاوان خه‌ریكبوو تازه به‌تازه گه‌رووی بۆ چریكه‌یه‌كی نوێ‌و ئاگرین بكاته‌وه. چركه‌ی زه‌مان زه‌نگی رۆژی 25ی گوڵانی ساڵی 1367ی به گوێی هه‌موو زینده‌وه‌راندا راگه‌یاندبوو. ئێواره‌بوو، هه‌موو نازی به‌هارو سه‌وزایی وژوانو دڵداری، ئاڵۆزكانو شێوان. له پڕ ئاسمان تاریك داهات شاخ‌و چیا پارچه پارچه به‌سه‌ر دۆڵ‌و چۆمدا رووخان. له ناو گه‌رده‌لوولی ناپاڵم‌و سیانوورو خهردڵدا، تارمایی دزێوی فڕۆكه مه‌رگ هێنه‌ره‌كان تیژ تیژ تێده‌په‌ڕی، ئه‌م شێعره بانگه‌وازی سووری ئه‌و ئێواره شێواوه‌یه. با، شنه‌ی به‌هار بیبا، بیبا تا به گوێی عاشقانی رێگای ئازادی بگات.
یاران!یارانی وه‌فاداری من
گوڵاڵه سووره‌ی نه‌وبه‌هاری من
چه‌پكه‌گوڵێك بوون له باخی ژیان
به ده‌ستی زریان په‌ڕ په‌ڕ هه‌ڵوه‌ران
له‌م ناوه ئیتر به‌هار خه‌زانه
گژه‌بای تووڕه‌و گه‌ڵا رێزانه
بولبول له باخان له‌پای گوڵ كه‌وتوون
مه‌لی به‌هاری له چریكه كه‌وتوون
گه‌ڵا زه‌رد، گوڵ زه‌رد، دار‌و ده‌وه‌ن زه‌رد
سه‌راسه‌ر دهشتو باخ‌و چه‌مه‌ن زه‌رد
گه‌ڵای داره‌كان وه‌ك ئێوه وه‌رین
شكۆفه په‌ڕپه‌ڕ فه‌رشی سه‌ر زه‌وین
چاو له هه‌ر كوێ ده‌كه‌م زه‌ردی خه‌زانه
ماڵمان كپ‌و چۆڵ بۆتێ وێرانه
له‌گه‌ڵ كۆچی سوور نهوبههاریش چوو
ئه‌ی هاوار، هاوار ئه‌م كۆچه چی بوو
یاران !یارانی ئه‌وینداری من
گوڵاڵه سووره‌ی نه‌وبه‌هاری من
سه‌دان گوڵ‌و باخ له داخان ده‌گرین
سه‌ر شینه یه‌كسه‌ر سابڵاخی خوێنین
ئیلام‌و سنه‌و مههابادهكهم
هه‌ولێری هێدی‌و كۆن ئابادهكهم
زیاتر له هه‌رچی ئه‌مڕۆكه ئێوه
ته‌می مه‌ینه‌ت تان باری سه‌ر لێوه
به دوای كۆچه‌وه مه‌بادا بگرین
ده‌ردی بێ كه‌سیم بشۆن به ئه‌سرین
كه‌سی من ئه‌وه‌ن سه‌ر به‌رزو رووسوور
له‌ئاست دوژمنان وریانو جه‌سوور
ده‌بێ گریانمان بكه‌ین به هاوار
هاوارمان بۆجه‌نگ له مه‌یدانی شار
باپێچ باو هه‌ڵ چێ ئه‌م ده‌ریای ژانه
بكابه تۆفان ئه‌م شه‌پۆلانه
تا دوور‌و نزیك تێبگه‌ن لێمان
گورگی وه‌حشی چی ده‌كه‌ن پێمان
بانگه‌وازی سوور ده‌نگ ده‌داته‌وه
هێزی رزگاریم كۆ ده‌كاته‌وه.
من نازانم، باوه‌ڕ ناكه‌م ئیتر ئێوه هه‌رگیز نه‌بینمه‌وه. دێم‌و دێم به روانینم لێره‌و له‌وێ پێچاو پێچی ئه‌م دۆڵانه ه سه‌ر رێگه‌ی قه‌راخ رووبار له ئهستێركو لێوی جۆبار، له گوێی ماڵه نایلۆنیهكان له‌سه‌ر كانی له بن چه‌تری پیرهدارو له‌سه‌ر سهكۆو هه‌ڵدێره‌كانی بهردهڵانیو سه‌وزه‌ڵانی، له گه‌ڵتانم. ده‌تانبینم، ده‌تاندوێنم به‌تاسه‌ی دڵ‌و به روانینم له ناو چاوتان من ده‌ڕوانم له‌م دونیایه پڕاوپڕی دڵی كه‌یلی ههستو گیانم وه‌ك ئێوه‌م رازی عشقی پیرۆزتانم له دڵدایه، چاوتان وا له چاومدا ئازیزانم .بۆنی هه‌ناسه‌و دێ‌و وه‌كوو به‌هار دڵتان له ناو دڵماهاوڕێیانم خۆشه‌ویستی خۆێنه له رهگمایه، ئێوه هه‌ستن، بیرن، ئاره‌زوون، په‌یكه‌ری پاكی نه‌سره‌وتوون، عیشقی زیندوون، شكۆی ژینی پڕ له به‌هارن، ئێوه ره‌مزی خۆشه‌ویستین، به‌رزترین تابڵۆی قارهمانیو دڵ‌و بیری وه‌فادارن، غورووری سه‌ركه‌شی چیا‌و لووتكه‌كان وا له پاتان له به‌هاران دڵرفێن تر بوو بهزمو سهفاتان. ئێوه به‌سته‌ن، شیعرن ، ئه‌وینن،داستانن هه‌ناسه‌ی عیشقی زیندوون. چیرۆكی سهرزمانن دهشتو شاخ‌و گوڵ‌و باخ‌و لووتكه‌ی چیا‌و گیانی چهمو به‌رده‌ڵانن. ئێوه خۆشه‌ویستی شار‌و گوند‌و ماڵ به ماڵی هه‌ژاران‌و رێنوێنی هاوچینانو وزه‌ی پڕله تاوی هه‌ناوی ناو هاوڕێیانن.