خەڵكی خەباتكاری ئێران رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێودەوڵەتییەكانلە چەند رۆژی رابردوودا و لە درێژەی ناڕەزاییە جەماوەرییەكان لە سەرانسەری ئێران، كۆماری ئیسلامی بەشێوەیەكی بەرچاو سەرجەم شارەكانی كوردستانی میلیتاریزە كردوە و لەسەركوتی خوێناوی خەڵكی ناڕازی هیچ سڵ ناكاتەوە. لەهەموو كوردستان رژیم بە نەهێشتنی ئینترنێت و برق لەچەندین ناوچەو گەڕەكی شارەكان، هێنانی هێزێكی زۆری ئینتزامی و پاسدار و بە تانك و زرێپۆش لە شەقام و مەیدانەكان كەشێكی پڕ لە ترس و دڵەڕاوكێیان لەكورستان دروست كردوە و لە چەندین شار دەستیان داوەتە كوشتاری خەڵكی ئازادیخوازی كورد.ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران داوا لە هەموو خەڵكی خەباتكاری ئێران دەكات بە هەر شێوازێكی گونجاو و بە بەشداریی بەرینی خۆیان لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكانی سەرشەقام پشتیوانی خۆیان لەخەڵكی خۆڕاگر و خەباتكاری كوردستان رابگەیەنن و یەكگرتوویی و هاوپشتی سەرتاسەری دژی كۆماری ئیسلامی بەهێزتر بكەن.داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دەكەین بۆ پێشگرتن لە كوشتاری خەڵك لە كوردستان، گوشارەكانی خۆیان بخەنە سەر كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە خۆڕاگری قارەمانانەی خەڵكی كورد بكەن.ژن، ژیان، ئازادی
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
29ی خەزەڵوەری 1401 – 20 نۆڤامبری 2022