كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌و دووسێ ساڵه‌ی ڕابردوو له چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌ریخست كه پوتانسیه‌لی گه‌وره‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نیی جه‌ماوه‌ریی تێدایه. چالاكوانانی مه‌ده‌نی و سیاسی، لێهاتوویی یه‌كجار زۆریان له خۆیان نواندوه‌و، به گشتی ده‌توانین بڵێین كه به‌ستێنێكی به‌رینی پێشكه‌وتنخوازی له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌وڕۆی كوردستاندا دەبیندرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بینین ڕه‌وتی تاریك بیر و كۆنه‌پارێزی ئیسلامی به هه‌موو شێوازێك حه‌ول ده‌دات تا پێگه و نفووزی خۆی په‌ره پێبدات و جموجووڵی خۆی لە کوردستان بەرین کردووەتەوە.
به داخه‌وه كۆمه‌ڵه سه‌ره‌ڕای خه‌باتێكی لێبڕاوانە و بێگەرد ئێستا توشی لێک‌دابڕان ھاتووە بە جۆرێک کە زیانی بە ڕەوتی پێشکەوتنخوازی گەیاند، بەڵام دەکرێ و دەبێ زیانی ئەو لایەن لایەن بوونە بە شێوەی دیکە قەرەبوو بکرێتەوە. پێویستە لایه‌نی چه‌پ و سۆسیالیست له كوردستاندا(كه به زۆری له كۆمه‌ڵه‌دا خۆی نواندوه) به‌هێز بكه‌ینه‌وه. بۆیه ئێمه له‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه‌دا دیسان ڕوو ده‌كه‌ینه هه‌موو هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه و ڕه‌وتی چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازی كوردستان و، ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه به بنه‌ما ده‌زانین بۆ هاوكاری و هاوئاهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئەو کەسانەی خۆیان و ئاواتەکانیانی تێدا دەبیننەوە و به تایبه‌تی ئه‌و سێ ڕێكخراوه‌ی به نێوی كۆمه‌ڵه‌وه كار ده‌كه‌ن:
١. به‌هێز كردنی ڕه‌وتێكی چه‌پ و سۆسیالیست له كوردستاندا به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و لامانوایه كه به‌ستێنی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنخواز بەرینتر لە جارانە و گه‌شه‌ی كردوه. پێمانوایه ده‌كرێ به هه‌موومان ئه‌و به‌ستێنه به پشتیوان و بنه‌ما دانێین بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌یی هێزێكی چه‌پ له كوردستاندا. به هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و كهموكوڕیهكانیشهوه، ئێمە هێشتا ڕه‌وتی كۆمه‌ڵه هه‌م به ڕابردوو، هه‌م به كادر و هێزی ئینسانی و، هه‌م به پوتانسیه‌لی جه‌ماوه‌ریی، به شیاوی ئه‌وه ده‌بینین ڕۆلی سەرەکی لە خەباتی چەپ و عەداڵەتخوازانەی کوردستاندا بگێڕێ.
٢. پێداگری له‌سه‌ر به‌شداریی جیددی له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌بوونی ستراتێژییەكی ڕوون له‌مباره‌وه. ئێستا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی پێشكه‌وتنخوازی و وشیاریی نەتەوەیی، بزووتنەوەی میللی لە کوردستاندا پانتاییەکی زیاتر لە جارانی گرتۆتەوە و هاوکات پێویسته ناوه‌رۆكی پێشكه‌وتوی تێدا به‌هێزتر بكه‌ین.
٣. حەولی پێک‌ھێنانی ھاوکاری تا ڕادەی بەرەیەکی کوردستانی لەگەڵ ھێزە سیاسیەکانی کوردستان. پشتیوانی و ھاوکاری دۆستانە لەگەڵ رەوتگەلی خوازیاری ئازادی، دادپەروەری و دێمۆکراسی لە ئێران‌دا، خۆ دور خستنەوە لە ڕەوتە کۆنەپارێز و ڕاسته شوونیستهكان. ئێمە پێمانوایە بەبێ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، ئێران ڕووی ئازادی و ئارامی بە خۆیەوە نابینێ، بۆیە دۆست و ھاوپەیمانی ئەوانە دەبین کە بۆ نەمان و وەلاچوونی کۆماری ئیسلامی کار دەکەن و ددان به وجودی میللی كورددا ده‌نێن.
٤. سەرەڕای جیاوازی سیاسی و واقیعی نێوان ئه‌و سێ ڕێكخراوه‌ی به نێوی كۆمه‌ڵه‌وه كار ده‌كه‌ن، پێداگری لەسەر ھاوئاھەنگی و ھاوکاری ڕۆشن و ڕەسمی نێوانمان ده‌كه‌ین و به به‌ردی بناغه‌ی سه‌رگرتنی خاڵه‌كانی سه‌روتری ده‌زانین. ئێمە بۆ پێک‌ھێنانی پلاتفۆرم و ھاوپەیمانیی دیاریکراوی نێوان کۆمەڵەکان حەول دەدەین و له‌و بڕوایه داین كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێ لە کوردستاندا، خوازیارین ئەو دوو لایەنەی دیکەش بە ڕەسمی ھەڵوێستی خۆیان لەو بارەوە ڕابگەیەنن تا پێكه‌وه بۆ به گه‌ڵاڵه كردنی كار بكه‌ین. پێمانوایە نابێ ھەنگاونان لەو بوارەدا ببەستینەوە بە پڕۆسەی یەکگرتن، چونکوو ئەوە لە ئێستادا ھەم نادیارەو، ھەم بە سانایی دەست نادات، به‌ڵام ده‌توانین یارمه‌تیده‌ری گه‌وره بین بۆ به‌هێز كردنی هێزی پێشكه‌وتنخواز و ڕه‌وتی كۆمه‌ڵه .
بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان خوازیاری دیالۆگی جیددیە و ئامادەیە لە ھەر کۆڕ و کۆمەڵێکی ھاوبەش لەگەڵ ئەو دوو لایەنەی دیکە پێكه‌وه کۆ بێتەوەو، بەشداری له دیالۆگی ئاشکرا و رەسمی بە حوزوری جه‌ماوه‌ر و ھاوڕێیان بکات به مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان كۆمه‌ڵه‌كان.
٥. ئێمە لامانوایە له ئێستای كوردستاندا ژنان و لاوان ده‌وری گه‌وره‌یان له خه‌باتی مه‌ده‌نیدا گێڕاوه و پێویسته ڕۆڵیان له هه‌موو بوارێكدا پێبدرێ، به تایبه‌تی له حیزب‌دا مه‌ودای زۆرتریان بۆ بڕه‌خسێنین. بڕوامان وایه كه نزیکی و ھاوپەیمانی سێ لایەنی کۆمەڵە هه‌م یارمه‌تی هه‌موو ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كات، هه‌م بە قازانجی پێشوەچوونی ھاوکاری و ھاوپەیمانی حیزبە سیاسیەکانی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە و هانده‌رێكی گرینگ ده‌بێ بۆ هه‌نگاونانی گه‌وره‌تر لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا. ئەرکی سەرشانی ڕەوتی کۆمەڵەیە به دیتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی، به‌رچاوته‌نگی حیزبی وه‌لا بنێ و ڕێگا خۆشكه‌ری كاری گه‌وره بێ له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ڕێكخراوه‌یی.
داوا لە ھەموو کادر و کەسایەتی چه‌پ و هاوڕێیانی کۆمەڵە دەکەین کە بۆ پێشوەچوونی ئەو ئەرکە وه‌گه‌ڕ كه‌ون و پشتگیر بن، بە ھەر جۆرێک کە پێیانباشە ھانده‌ر و ھاوکار بن. ئێمە لەو بڕوایەدا بووین و ھەین کە لەو پێناوەدا ھەر گۆڕانێکی شێوازی حیزبایەتی و نوێکردنەوە پێویست بێ لێی نەترسین. داوامان ئەوەیە ھەموو ئەو ھاوڕێیانەی بە خەمی ئەو ئەرکانەی سەرەوەن، چ لایەنەکانی کۆمەڵە و چ ھاوڕێیان بە تاک، ھەڵوێست بنوێنن، ئێمە ئامادەی پێشوازین لە ھەر تێبینی و ھەنگاوێک بۆ ته‌كمیلكردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌و، هه‌ر كارێك کە ئەو پرسە بکاتە ڕۆژەڤ.
ھەیئەتی ئیجرایی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٢. ٨. ٢٠١٨