محەمەد عەبدی نژاد باوكی هاوڕێی گیانبەختكردوی كۆمەڵە میكائیل عەبدی نژاد لەشاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
هاوڕێ میكائیل عەبدی پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە بوو كە لەبەفرانباری ساڵی 1363 لەشەڕ لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی گیانی بەختكرد.
لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانكردنی كاك محەمەد عەبدی نژاد، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەكەینو هیوادارین دواناخۆشی ژیانیان بێَت.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان