شەوی هەینی 28ی خەزەڵوەر كاك “عەبدوڵا خاتری” باوكی سێ هاوڕێی گیانبەختكردووی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیانكرد.
كاك عەبدوڵا باوكی هاوڕێیانی گیانبەختكردو: ئیسماعیل، یەدوڵاو محەمەد خاتری، سێ پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵەیە كە هەموو كات هاوپشتی رۆڵە شۆڕشگێڕەكانی بووەو لەماوەی ژیانیدا بۆ ساتێكیش رۆڵەكانیو رێبازەكەیانی فەرامۆش نەكرد، بەڵام بەداخەوە شەوی هەینی رابردوو دڵە گەورەكەی كاك عەبدوڵا لەلێدان كەوتو بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لەژیانكرد.
رۆژی هەینی رابردوو رێوڕەسمی بەخاكسپاردنو پرسەی كاك عەبدوڵا بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكو هاوڕێو كەسوكار لەشارەكانی كرماشان، كامیارانو سنەو ئاواییەكانی كامیاران بەڕێوەچوو.
لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خاتری دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.