بە پێی ئەو هەواڵەی بەدەستمان گەیشتووە بەداخەوە ڕۆژی سێ شەممە ١٠خاكهڵێوه کاک محەممەدسەعید ئێناخی سیمای خۆشەویست و كه‌سایه‌تی ناسراوی خەڵکی هەڵەبجە و باوكی دوو هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه ،هاورێیان “حیكمه‌ت” و “سه‌روەت حەمەسەعید ئێناخی” لە شاری هەڵەبجە بۆ هەمیشە دڵی گەورە و پر لە هیواوخۆزگەی بە رزگاری و سەربەستی گەلەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.
كاك حه‌مه سه‌عید هه‌ر له ته‌مه‌نی لاویه‌تییه‌وه هاتە ریزی خه‌باتكارانی ئازادیخواز و دژی سته‌م له باشووری كوردستان و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی کردە شان. پاش ڕاپه‌ڕینی گەلانی ئێران رووی کردە كوڕدستانی رۆژهەڵات و له‌وێ نیشته‌جێ بوو. کاک حەمەسەعید کە ئینسانێکی تێکۆشەری راساو لەدژی چەوسانەوە بوو،بەرامبەر بە سیاسەتی سەرکوتگەرانە و دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی خاوەن هەڵۆێست بوو، بۆیە لەوێش له لایه‌ن دامودەزگای سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامییەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و تووشی زیندان و ئه‌شكه‌نجه هات. پاش ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانی باشوور گه‌ڕایه‌وه و لە شاری هەڵەبجە نیشته‌جێ بوو. دوو لە کورەکانی كاك حه‌مه سه‌عید له ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا گیانیان به‌خت كرد به‌ڵام هیچ كات لەحاند بکووژانی كوڕه‌كانی ورەی بەرنەدا و دوا وه‌سییه‌تی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه تا كۆماری ئیسلامی له سەرکارە هه‌رگیز سه‌ردانی ئێران نه‌كه‌ن.
بەداخەوە كاك حه‌مه سه‌عید کە خاوەن رێز و خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی له نێو دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌م دیو و ئه‌و دیوی سنوور بوو، رۆژی سێشەممە ١٠ی خاکەلێوە له شاری هه‌ڵه‌بجه دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و هه‌ر له‌و شاره‌ش ئه‌سپه‌رده کرا.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک حەمەسەعید ئێناخی لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پێنجشەممە١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی
١ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی