بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانەوە بە دەستمان گەیشتووە ئەمرۆ دووشەممە ٤ی رەشەمەی ١٣٩٩ی حاجی عەبدولقادری چاوە باوکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە رەحمان چاوە،لە شاەردێی سەرچنار ماڵئاوایی لە ژیانکردووە.
بنەماڵەی گەورەی چاوە لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان،بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و ناسراوی ئەو ناوچەیەن کە ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆڵەکانی ئەو بنەماڵەیە لە ریزەکانی کۆمەڵەدا پێشمەرگە بوون و، هاورێ رحمان چاوە لە سیما ناسراو و خۆشەویستەکانی کۆمەڵە و کادرێکی لێهاتوو و پێشمەرگەیەکی فیداکاری کۆمەڵە بوو کە بە پیلانی دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن دەوڵەتی تورکییەوە رادەستی رژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی کرایەوە و بەداخەوە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە درا.
حاجی عەبدولقادر وەک گەورەی ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە کەسایەتییەکی خاوەن رێز و متمانە و باورەپێکراوی خەڵکی ناوچەکە بوو.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی حاجی عەبدولقادری چاوە پر بەدڵ سەرخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی چاوە، بە تایبەت سەرەخۆشی لە حەمیدە ،فاتمە،فریشتە و ناهید خانم و،کاک سەلاح و فاروق و فایەق و هەموو خەڵکی سەرچنار دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.
یادی کاک حاجی عەبدولقادری چاوە بەرز وبەرێز بێ.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٤ی رەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی
٢٢ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی.