لەگەڵ ڕیز و حورمەت، لە لایەن خۆم و سەرکردایەتی و هەموو ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە ١٦ ئاب ساڵوەگەڕی حیزبە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزبایی لێدەکەم.
هیوادارم لەم هەلومەرجە هەستیارەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا بتوانن سەرکەوتوانە بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی دێمۆکراسی ئەرکەکانتان بە ئەنجام بگەیەنن.
لەم بۆنەیەدا لە ڕێگای جەنابتانەوە سڵاو و ڕیزی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدانی پارتی پێشکەش دەکەین و هیوای سەربەرزییان بۆ دەخوازین.
ئەوڕۆ گەلی کورد ڕووبەڕووی قۆناغێکی گرینگی مێژوویی بۆتەوە، سەربەخۆیی و ڕزگاریی ئیتر بۆتە ئەرکێکی هەنووکەیی، ئاواتەخوازم ئێوە دەوری گرینگی خۆتان بگێڕن و بتوانن لە باشوری وڵات دەسکەوتی گەورە وەدەست بێنن. بە دڵنیایی ئێمە لەو بوارەدا بە هەموو جۆرێک پشتیوانی گەلی کوردمان لە باشور و ئێوە دەبین.
لەگەڵ ڕیز و حورمەتی دووبارەم
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
براتان عومەر ئێلخانیزادە
١٥. ٨. ٢٠١٧