مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی حاج سمایل ئاغای ئێلخانیزداە بروسكەیەك بڵاودەكاتەوە.
دەقی بروسكەكە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری ڕێگەوبان لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سمایل ئاغای ئێلخانیزادە – مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی سمایل ئاغا بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مهسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
23ـی 5ـی