ئه‌ی ئه‌وماڵه‌ی وا به بۆمب رووخای. ئه‌ی ئه‌و باخچه‌ی گوڵه‌كانت به ژه‌هر خنكانله به‌هاری ساوای سه‌ر عه‌رزی سووتاوتدا و نه‌گه‌یشتنه كاتی پشكووتن. ئه‌ی بۆتێ ئه‌و جێگه‌ی وا دایم مۆمی داگیرساو له سه‌ر گۆری به كۆمهلت ده‌گیرسێ.
ئه‌و ئازیزانه‌ی وا ئێستا له ناو گۆڕی به كۆمه‌ڵی مۆم له سه‌ر داگیرساوی به‌هاری خهمماندا خه‌وتوون. ئه‌وانه رووناكایی ڕێگای مێژووی غه‌در لێكراوی كۆمه‌ڵه‌ن.
پۆلێك ژن و پیاو؟ پۆلێك هاوده‌می خه‌می هه‌ژارانی كوردستان. پۆلێك باوهڕكراوهی ڕێبازی ره‌نجده‌رانی ئه‌م وڵاته. پۆلێك وه‌ك په‌یكی ده‌نگی ئازادی له هه‌ر ده‌ڤه‌رێكی سه‌ر عه‌رزی ئه‌م وڵاتهبن هاوژینه‌كانیان بۆیان وه‌ك یه‌كه.
پۆلێك ژن و پیاو پێ له سه‌ر ناو چاونی ڕێگایه‌ك داده‌نێن شه‌قڵی كه‌وشه‌كانیان جۆرێكی تره.
به گرمه گرمی تانگ و تۆپی بێگانه (رێگا) سه‌ری هاتبوه هێش و توند چاوه‌كانی نوقاندبوو. خشه خشی گوێ لێ بوو چاوی كردوه.
دیتی نا ئه‌مه ده‌نگی ڕه‌قی (پۆستاڵی) پێی داگیر كه‌ری نیه. چاوی زۆرتر كرده‌وه دیتی نا ئه‌وه ده‌نگی پێی كه‌سانێكه. كه ده‌نگی نه‌رمی (كه‌وشی) كه‌تانی پێی ناسیاوی ئه‌وانه‌ن كه هه‌ر له داوێنی سه‌ر خاكی وڵاتی خۆیان بووراون. توند كۆخی و كۆتر‌و كاسهڵه شینكه‌كانی هه‌ڵفڕاند تا بقیژێنن و هه‌موو داروو به‌ردی سووتاوی بۆتێ بزانن وا( میوانیان) بۆ هات.
پۆلێك ژن و پیاوی دڵ روون وه‌ك به‌هار. هاتبوون بۆ ئاوه‌دانیی كردنی دڵی به‌هاری ئێره. هاتبوون باڵای ڕازاوه‌ی به‌هاری بۆتێش ڕازاوه‌تر كه‌ن.
به‌هار له هه‌موو وڵاتێك خۆی ده‌رازێنێته‌وه. خۆی ده‌م به شنه بای پاش نمه بارانی ژێرنیگای گوڵی خه‌ڵاتی سه‌ری ساڵ ده‌دات. تا خونچه‌ی شه‌ونم له سه‌ر تڕۆپك نیشتووی چاو بكه‌نه‌وه.
كۆری ده‌ست له ملانی گۆرانی و ههلپهركێی لاوه‌كانی شایی؟ به‌هاری ئازادی ده‌گێڕن. كه‌چی له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌م خونچه‌یه به ئاوپرژێنی شیمیا بارانی ژه‌هراوی ده‌كرێ و ده‌كوژێته‌وه.
ئه‌و سروه بایه‌ی وا له وڵاتی ئادزادا بۆنی گوڵی نێرگزی تازه خه‌مڵیوی به‌هار بڵاو ده‌كاته‌وه. كه‌چی له وڵاتی من ژه‌هری پێ بهبادهكهن و ئینسان و ده‌غڵ و دانی پێ ده‌خنكێنن.
ئه‌ی بۆتێ جێگه‌ی گۆرستانی به‌كۆمه‌ڵی یارنم تۆ هه‌ر له یادمای .
ئێمه‌ش هاودهردو هاوده‌می هاوچینهكانمان بووین وا له گه‌ڵیان ژه‌هر خواردووكراین.
ده‌مه‌و لای نیوه‌ڕۆ بوو پۆلێك ژن و پیاو له داوێنی بۆتێ دابه‌زین.
پنچكی سووتاوو تازه به‌خه‌به‌ر هاتوو به قریوه قریوه‌ی خۆشی كاسهڵهشینكه، به سه‌ر و كاكۆڵی ههڵپروزاوهوه باوه‌شیان بۆ گرتنه‌وه. هه‌موو خۆیان راوه‌شاند و تۆزی ههڵپرژیوی بۆمب و بارووتی تۆپیان له سه‌ر شان و كاكۆڵیان ته‌كاند.
(میوان) چاویان له‌م لاو ئه‌و لای خۆیان كرد. كه‌س دیار نه‌بوو سڵاویان كرد. (كارۆخ) وه‌ڵامی داوه. دار‌و پنچك خوڵقیان كردن بۆ ژێر نسێی روخساری سووتاویان. كۆتر‌و چۆله‌كه كه‌وتنه پچه‌پچ كردن ئه‌مانه كێن. له كوێ له دایك بوون نه‌ناسیاون. له هجهیان له لای ئێمه ناچێ.
(كارۆخ) كوتی مه‌ترسن و مه‌پرسن له خۆمانن منداڵی دایكی هه‌ژاری ناو وڵاتی ژیان به ئاسن په ستۆكراون.
دایكه دڵ سووتاوه‌كانی (وه‌رتێ)هاواریان كرت هۆهۆ كانی سنگ و به‌رۆك بهدینامیت ههڵتهكاوی گه‌روو به قیروو سمیت گیراو. هه‌سته‌و چاو بكه‌وه و تهوهژم بێنه‌وه به‌ر خۆت. هه‌سته‌وه زمزمهی روونی گه‌رووت له به‌ر ده‌میان دانێ ئه‌وانه هاو ده‌نگی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانن. ئه‌وانه هاورێی ده‌رده دارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن دایكیان به ئێمه‌یان سپاردوون با موو له باوه‌شیان گرین.
دار‌و دیواری بۆتێش په‌رۆی شڕی جێماوی بێشكه‌ی منداڵه ساواكانی له شان و ملی رووخاوو داته‌پیوی خۆی هاڵاندبوو. له دووره‌وه ده‌ستی بۆ رادهوهشاندن. به بزه‌یه‌كی پر له خه‌موو به باڵای ڕووخاوه‌وه كوتی به‌خێر بێن بۆ ده‌ربه‌ندی به زۆر چۆڵكراو.
چاوه‌رێتان بووین وه‌رن دابه‌زن با هه‌ڵفڕێ كوونده په‌پۆی ده‌نگ ناخۆشی سه‌ر گوێسوانهكهمان لێره. وه‌رن دابه‌زن ئێوه. هه‌تا زوو بڕۆن ئه‌و كلاو ئاسنانه‌ی به‌زۆر هاتووی بێگانه به ژیانم.
ئه‌مساڵ به‌هار ده‌ڵیی به‌غه‌م ئاگری نه‌ورۆزی داگیرساندوه. خۆ حه‌فتا ده‌سته گوڵم له سه‌ر گرده‌كه‌ی دووجهیله ڕوو به‌ڕووی هه‌ڵه‌بجه به‌دیاری نه‌وڕۆز داناوه.
تازه سه‌رم داوون هه‌ر ئاونگی هه‌ناسه‌ی تاڤگه‌ی چۆمه سه‌ر كێشه‌كه‌ی سیروان له سه‌ر په‌ڕه په‌ڕه‌یان ده‌تكێ. كه‌چی به‌هار هه‌ر پێناكه‌نێ تێناگه‌م ئه‌ی بۆ ماته .
دڵی به‌هارو گڕی مۆم و زه‌ردایی گوڵه نه‌ورۆزه و پێكه‌نینی غه‌می دایكی كۆرپه‌ی ئازادی هه‌موو وه‌ك یه‌ك له گه‌ل شۆخه كچی دیاری به ده‌ست ئاگایان له یه‌كه. هه‌موو به یه‌كه‌وه بڕیاریان دا جارێ پێ نهكهنن.
چاوه‌رێن و ده‌زانن له سه‌ر ئه‌و ژیانه‌ی كه بۆ خۆمان به‌خێومان كردوه ده‌سته ده‌سته ده‌مان كوژن و سه‌ری گوڵی ئازادی ده‌بڕن. ده‌بێ ڕاوه‌ستین و فرمێسكی چاوه‌كانمان ته‌واو بێت. هه‌ڵپه‌ڕكێی دوژمن ته‌واو بێ. ئینجا شه‌وقی گوڵی به‌ر تیشكی به‌هاری ئازادی من و مۆمی سه‌ر گۆری هاوڕیێانم یه‌ك ده‌گرنه‌وه و گڕێكی هێنده گه‌وره و پشكووتو دروست ده‌كه‌ن تا جه‌سته‌ی دژی ئازادی تیا گڕ بگرێت.
به‌هار تازه كۆرپه‌كه‌ی ده‌خه‌مڵی و ده‌كه‌وته گوڕوگاڵ. تازه خه‌ریك ده‌بوو به ده‌م گیا‌و گوڵ و چۆڵه‌كه و كارمامزی ده‌م ره‌وه‌زه به‌رده‌كانی (دۆڵه ڕه‌قه‌وه) پێده‌كه‌نی.
مه‌له‌كانیش تازه زه‌ڕنه قوتهكانیان هێنابوه حه‌دی په‌ڕ ده‌ركردن. هه‌موو تازه له گه‌ڵ گه‌شه‌ی به‌هار ده‌كه‌وتنه قسه.
ده‌مه‌و ئێواره یه‌ك. كاتی چایی خواردن وه‌ك هه‌موو ڕۆژانێك. له ده‌ووری یه‌ك كۆ ده‌بوونه‌وه. بۆپشوو باسی ڕاز‌و و نیازی یه‌ك.
عه‌بدوڵا كوتی جه‌لال ده‌نگ و باس.
جه‌لال،دووكه‌ڵی سیغاره‌كه‌ی له ناو بێشه‌ی سمێڵیدا مۆنجی ده‌خوارده‌وه. یه‌خه‌ی باڵته‌ی ڕ‌اكێشا سه‌ر شانی و كوتی دڵم ته‌نگه نازانم خۆ به ههڵبراو ده‌زانم چاو ده‌ڵیی غه‌ریبه‌ین.
عه‌بدوڵا كوتی وه‌ره ئه‌مه پیشه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه مان نیه ئه‌وه پاش ماوه‌ی ژه‌هری ده‌می ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی مالومه‌یه. ئه‌وه بزانه تكه‌ی دڵۆپه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ناوچاوانی هه‌موومان و كۆمه‌ڵه‌ش دادهرزێنێ. سێبه‌ری كێوه‌كان هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌وه یه‌ك. سێبه‌ری باڵای (كارۆخیش) ماویه‌تی بێته خوار.
ده‌سته ده‌سته وه‌ك هه‌میشه له ده‌وری یه‌ك كۆده‌بوونه‌وه بۆ پشوودان. بۆ ده‌ركردنی مانددوی و پێكه‌نین و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س باسی دڵی یه‌ك گوێ لێ بگرن وپشووی ئاوه‌دانی بێته‌وه ناو دڵی (میوانی) پڕهیوای ناو باوه‌شی كێوه‌كانی( وه‌رتێ وبۆتێ).
حه‌مه‌و جه‌بار،بانگی عه‌بدڵا و جه‌لال و زوهره و فهرهنگیسیان كرد. وه‌رن چایه‌كمان له گه‌ڵ بخۆن با پشووبێتهوه به‌رتان و ماندوویتان ده‌رچێ. خۆ ده‌زانن چای ده‌ستی سابڵاغی بۆ حه‌سانه‌وه باشه.
هه‌موو له ده‌وری یه‌ك كۆ بوونه‌وه روخساری روو خۆش و نیه‌ت پاك. وه‌ك ده‌سته گوڵێكی دیاری به‌هار له ده‌وری سه‌مای بڵێسه‌ی ئاگری ناو كوچكاورهكه. که‌ریم و مریه‌م له‌گه‌ڵ حوسین وناسیح ومورتهزا بهورته ورتوو پێكه‌نین هاتن.
ناسیح كوتی ده‌بێ وتاره‌كان زوو ئاماده كه‌م. كه ئێوه‌م دی خۆم رانه‌گرت نهم توانی نه‌یه‌م و له گه‌ڵتان دانه نیشم.
زوهره منیش نۆره‌ی كۆنتڕۆڵی رادوێم له سه‌ر شانه.
فه‌ره‌نگیس وه‌ك هه‌موو كات مه‌ندوو له سه‌ر خۆ كوتی تا به‌یانی من كارم ته‌واوه.
په‌ڵه په‌ڵه هه‌ور به ئاسمانه‌وه بوون. با تێكی دههاڵاندوون و لولی ده‌دان و كۆی ده‌كردنه‌وه و بڵاوه‌ی پێ ده‌كردن. ناوه‌ڕاستی مانگی به‌هاره ترسی ته‌رزه‌و بارانی دڵی روونی ئاسمان ده‌كرا.
هه‌موو سه‌رقاڵی قسه‌و له یه‌ك پرسین بوون. قاقای پێكه‌نین و دووكه‌لی ئاورو سیغار ئاوه‌دانی هه‌موو ئێواره‌یه‌ك بوو.
گوڵ و گیا‌و داره‌كانیش بێ خه‌م سه‌مایان بۆ باو خۆری ڕه‌نگ زه‌ردی هه‌موو ده‌مه‌وه ئێواره‌یه‌ك دهكردو بێ خه‌م له ده‌رمان خواردن بوون. هه‌موو ڕیشاڵ ڕیشاڵی سه‌رو كاكۆڵیان ده‌م شنه‌بای پڵینگان دابوو. دڵیان ته‌نیا نمه بارانی ده‌مه‌و به‌یانی ده‌ویست. زیته زیتی گوڵ وبزه‌ی تاڤی خۆر چاو بركێیان ده‌كرد.
چۆله‌كه‌كان له گه‌ڵ میوانه‌كانیان راهاتبوون. هه‌ر كامه‌یان له بیریكدا دابوون. چۆللهك له‌بیری راوه كولله‌ی خۆی دابوو بۆ بێچوه‌كانی. دڵی میوانه‌كانیش قاقای ده‌می ڕوو به‌ڕووی خۆی ده‌وست.
كوت‌و پر هاژه‌یه‌ك هات توند هه‌موو لێك بڵاو بوون. ههورهتریشقهیه؟ كوا كاتی بارانه ئه‌م بڕه هه‌وره هی باران نیه كوڕه؟.
هیچ ده‌نگ نه‌هات سه‌یره. كوره چاو كیسه‌ی چۆنیان به‌ر داوه.
تۆ بڵیی چی بێ. زوكهن بڵاو بن نه‌كا ژه‌هر بێ .
با ههڵگهرێین ده‌ڵیێن بڵندای باشه لێك بڵاو بن به‌ره‌و ژوور بڕۆن.
بوو به كۆخه و پژمین هه‌ناسه‌ی هه‌مووان سوار بوو به‌ره‌و دیواری مژی ژه‌هره‌كه مه‌چن. چنگ له گیا‌و دار گیر كه‌ین با سه‌ر كه‌وین به‌ره‌وو به‌رزایی بڕۆین.
هه‌موو هه‌ر وه‌ك كاتی شه‌ڕی ناو سه‌نگه‌ره‌كانیان یه‌كیان جێ نه‌هێشت و ده‌ستی نه‌جاتی هاوڕێیه‌تی ئه‌وكات له كاتی سه‌ره مه‌رگا و له كاتی خنكان و له كاتی گه‌ماڕۆی دوژمنا هه‌ر به‌هێز بوو بۆ نه‌جاتی یه‌ك.
چۆله‌كه‌كان له سه‌ر بێچوه‌كانیان ههلنیشتن و باڵیان كرده‌وه و كردیانه كه‌پری سه‌ر بێچوه‌كان وخۆیان مڵاس كرد تا تۆزی ژه‌هر نه‌یان گرێ.
گیا‌و گوڵ توند چاویان نوقاند و سه‌ریان له بن په‌ڕه‌ی یه‌ك نا.
مژێكی بۆری بۆن ناخۆش هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی داگرت. ته‌نیا ده‌نگی داگیراوی فریا كه‌ون ده‌هات. تۆزێكی قورس وه‌ك قور قوشم له ناوه‌خت و كتوۆ پر سنگی بیست و سێ هاوڕێمی گرت.
وه‌ك ده‌ستی خوێناوی ساحێبهكهی.
هیچ ماندو بوونێك چۆكی پێ دانه‌دا بوون. به‌ڵام داخم مژی ده‌ست كردی به ده‌ستی ئانقه‌ست و بۆ لێ ستاندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی قسه‌و چاو نهترساومان. ئاوا له سه‌ر داوای ژیانی شیاوی ئینسان بۆ هه‌ژاران. بۆ ته‌سلیم نه‌بوونمان به به‌ڵێنی دوژمنی ژیانمان. ده‌مه‌وه‌و ئێواره‌یه‌ك له كاتی ناوه‌ختدا به‌رۆكی پێگرتین.
(كارۆخ) به ده‌نگی به‌رز گریاو هاواری كرد نانا هه‌موو نامرین راست ده‌بینه‌وه. كێله شكاوه‌كانی ئاڵمانه راچه‌نین و به ده‌نگی به‌رز گریان. ته‌قه ته‌ق یه‌كیان گرته‌وه به‌ڕز راوه‌ستان. كاكفوئادیش ده‌ستی به ئێسقانه به گولله ورد‌و خاش بووهكانیدا هێناو سه‌ری هه‌ڵبری.
ده‌ستی به شانی كێله شكاوه‌كه‌ی خۆیه‌وه گرت. چاوی گێڕا له سه‌ر (كوڕه كاژاوهوه) به سه‌ر چیاكانی (ناسر)و (ئاسنگه‌راندا) به دۆڵی (جافایه‌تیدا) و به سه‌ر به‌حره‌كه‌ی (دوكانه‌وه) چاوی بڕیه چاوه‌كانی (كاڕۆخ) و گوێی بۆ ده‌نگی دڵی هاورێیانی له گه‌مارۆی ژه‌هری دوژمن‌دا راگرت.
كوتی سه‌ر به‌رزن ئه‌وانه‌ی وا له سه‌ر داوای خۆشی ژیان ئاوا به‌گژ ناحه‌قدا ده‌چنه‌وه بابمان كوژن. ئه‌مه بێده‌سه‌ڵاتی دوژمنه ته‌واو نابین راست ده‌بینه‌وه و هه‌ل ده‌ستینه‌وه . ده‌ستی یه‌ك ده‌گرین جارێكی تر به گژیاندا ده‌چینه‌وه.
ئه‌و تووه‌ی چێندراوه ریشه‌كانی نامرن سه‌وز ده‌بنه‌وه و ده‌كه‌ونه‌وه كه‌روێشكه و یاڵه‌و یاڵ هه‌ڵ ده‌گه‌رێن و هه‌ل ده‌ستنه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵێك به‌ردی كێلهكانمان ورد‌و خاش كه‌ن. تف له گیا كهوڵهی زه‌رد هه‌ڵگه‌راوی سه‌ر گۆرهكهمان كه‌ن هه‌ر هه‌ڵ ده‌ستینه‌وه.
بۆ هه‌تا هه‌تایه له رووی خنكێنهرانی ئازادی دهوێستینهوه. ئه‌وانه‌ی ده‌بنه قووربانی له‌م رێگه‌یه گوڵی ترۆپكی ئازادی ژیانی هه‌ژارانی ژیان قه‌تیس كراوون.
ده‌ستی به چاوه ئاو لێ ههلینجراوهكهیدا هێناو بانگی دایه (به‌هیه)ی كرد كوتی: دایه وا ئه‌مرۆكه شینی ئێمه پێنج دڵۆپه ئاونگی دڵی تۆ به ته‌نیا نیه. شینی هه‌موو كوردستانه. خۆ ده‌بینی ئه‌مرۆكه یارانی من وا له ریێی بیری ئازادی دا زۆر دوور له باوه‌شی دایكیاندا له ناو هه‌ڵمی گازی دوژمن‌دا ده‌مرن.
هه‌موو باڵایان وه‌ك باڵای ئێمه‌یه و دڵی دایكیان وه‌ك دڵی تۆیه. مه‌خۆ دڵی تۆ ته‌نیا نیه‌و و بیری منیش بێ هاوڕێ نیه.
به‌هاری 84