رۆژی یەکشەممە 15/02/2015 سمینارێک لەژێر ناوی: کۆمەڵە و ئەرکەکانی ئەمرۆ و سبەی لە لایەن هاوڕێ رەزا کەعبی، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی کۆمەڵە، بە بەشداری و ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرچاو، لە کەسایەتی و کادر و ئەندامان و تێکۆشەرانی ڕێزەکانی کۆمەڵە و خەباتی ڕزگاری خۆازانەی کوردستان، هەروەها بە بەشداری حیزبە كوردییەكانی هەر چوارپارچەی کوردستان قسەو باسێک پێشکەش کرا.
سەرەتا سرودی بانگەواز، پاشان دەقیقەیک وەستان و بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوی کۆمەڵە و بزوتنەوەی ڕزگاریخۆازانەی کوردستان دەستی پێکرد. هاوڕی رەزا قسەو باسێکی پێشکەش کرد لە سەرمێژوی پێکهاتنی کۆمەڵە و هەروەها نەقش و دەوری رەهبرانێک وەک کاک حەمە حسین کریمی و کاک فوئاد، کە چون خۆنەویستانە لە سەنگەری پێشەوەی خەبات و تێکۆشاندا تا دوا هەناسە و بێ وەچان تێدەکۆشان.
هەروەها لە سەر زەرورەتی یەکگرتوویی و گوتاری هاوبەش و ستراتیژی هاوبەش و یەکدەنگی ئەحزابی کوردو کوردستانی کە پێویستە لە پێناۆپاراستن و دیفاع لە بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوەیی کورد هاودەنگ و هاو هەڵوێست بن دژ بە داگیرکاران کوردو کوردستان .
بەشێکی دیکەی باسکە لە سەردەرباز بوون لە پرشو بڵاوی ڕێزەکانی کۆمەڵە بە گشتی ، و زەرورەتی باس و دیالۆگ و جێخستنی کولتورێکی سەردەمیانە کە مرۆڤ سەربەست و ئازاد و بێ دڵەراۆکێ بێت لە دەرکردن و هەڵسپاردن و داپڵووسین، تا خۆی لە سیاست دا بتوانێت بەیان و پێناسە بکات. و خۆی لە قەیرانی فیکری و درۆشمی نارۆشن و نا کوردستانی رزگار بکات. تا بتوانێت لە گۆڕەپانی خەباتدا بەشدارو راوەستاو و ڕۆشن لە سیاست دا، خۆی پێناسە بکات. شایانی باسە کۆمەڵێک بەر چاو لە کادرو ئەندامانی نارازی ناۆ کۆمەڵەی شۆڕشگێر بەشداری سمینارەکە بوون. ئەو هاوڕێیانەش لەبەشێكی دیكەی سیمینارەكە قسەو باسێکیان لە سەروەزعی خۆیان و نا دیموکراتیک بوون وهەڵسوکەوتی نادروست لەناو حیزبەكەیان کە لە گەڵ بنەما فیکریەکانی کۆمەڵە دا نامۆ بوون، پێشکەش کرد
لەبەشێكی دیكەشدا لە نۆێنەرایەتی بەشێک لە هاوڕیێانی رەوتی سوسالیستی قسەو باسێک پێشکەش کرا .
بەشێکی دیکەی سمینارەکە پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی نۆێنەرانی ئەحزابی بەشداربوو بە بوونەی 26ی ڕێبەندانەوە خۆێندرایەوە.
ئەو حیزبو لایەن سیاسیانەی بەشدارییان كردبوو بریتیبوون لە: پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران ، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)و پارتی یەکیەتی دیموکراتی کورد (پ ی د)
کۆمەڵەی زهحمهتکێشانی كوردستان
کۆمیتەی سوئید
15-02-2015