رۆژی شەممە 17ی رەشەمە، بەبۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانی ژن، لە شاری سنەو لەلایەن هەڵسوڕاوانو ئازادیخوانەوە رێوەڕسمێك بەڕێوەچوو.
ئەمەش لەكاتێكدا بوو كە هێزە ئەمنییەكانی رژیمی ئیسلامی فەزایەكی ئەمنییەتی توندیان بەسەر شاری سنەدا زاڵ كردبوو، بەڵام ژمارەیەكی بەرچاو لە هەڵسوڕاوانی مافەكانی ژنان، لەشەقامی كەمەربەندی 25ی شەهریوەر كۆبوونەوەو بەبەرزگردنەوەی پلاكاردی سوورو دروشمی جۆراوجۆر رێزیان لە رۆژی جیهان ژن گرت.
بەپێی هەواڵەكان زۆربەی شەقامەكانی شار وەك شەقامەكانی شاپوور، فردەوسی، شەشی بەهمەن، مەیدان ئێقباڵو چوارڕای چوارباخ، بازاڕی ئاسفو شەقامی سیروس، لە لایەن مەئمورانی كۆماری ئیسلامی بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كرابوو.