لەسەر بانگهێشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانو چەند لایەنی كوردستانیو ئێرانی، رێوڕەسمێك بەبۆنەی 28ەمین ساڵیادی كوشتاری ساڵی 1367ی خاوەران بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەكەدا كە كاتژمێر 10 تا 12ی رۆژی 24ی سێپتامبر بەڕێوەچوو ژمارەیەك بەرچاو لە ئەندامانو لایەنگرانی حیزبەكانی چالاكوانانی سیاسی بەشداربوون.
لە رێوڕەسمەكەدا پەیامی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن هاوڕێ محەمەد قەوامی پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.