كام بسكی ئهم خاكه ههیه تۆی نهكردبێته یادگار
كانی نییه دهمی نهنابێته نێودهمی تینوی تۆو ههناسهی ماندو و شهكهتی رێگاكهتی ههڵنهمژی بێ
ئاسمان نییه پرچی خۆری به لولهی تفهنگی شانت گرێ نهدابێو
به گڕو تینی ههناسهی زهحمهتكێشان،
به پرشهی دوا گزنگی خۆر، لهسهر چیا نهینوسێتهوه «پێشمهرگه».
هاوڕێ سەعید موعینی ناسراو بەخانە، ساڵی 1330 لە شاری مەهاباد لەدایك بوو، خوێندنی سەرەتاییو ناوندی هەر لەو شارە تەواوكردو ساڵی 1349ی هەتاویو پاش وەرگرتنی دیپلۆمی ریازی، بۆ درێژەدان بەخوێندن لەبەشی ئاماری زانكۆی تاران رووی لەو شارەكرد. هاوڕێ خانە ئەوەندەی ئەویندارانە دڵی بەخوێندنو فێربوونی زانست گەرم بوو، سەد ئەوەندە دڵو مێشكی گرێدراوی خەباتێك بوو كە بتوانێت دەستی ستەم لەسەر ژیانی هەژارانو زەحمەتكێشان كوردستان كورتبكاتەوە. بەربەرەكانێی گەلی كورد لە دژی داگیركەرانی كوردستان لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی رەشی پاشایەتی پەهلەوی، هاندەری لاوی تازە پێشگەیشتووی كورد، كاك سەعیدی موعینی دەبێت بەرە سیاسەتو شۆڕش.
هاوڕێ خانە هەر زوو لەگەڵ هاوبیرانی خۆی پێوەندی دەگرێتو لێبڕاوانە سەرقاڵی كارەتەشكیلاتییەكانی دەبێت، بەڵام چالاكییەكانی هاوڕێ خانە لە چاوی سیخوڕەكانی ساواك بەدوور نامێنێتو لە ساڵی 1353 هاوڕێ سەعیدی موعینی لەلایەن دەزگای ساواكەوە دەستگیردەكرێتو بۆ ماوەی هەشت مانگ بێسەرو شوێن دەكرێت. هەرلەو سەردەمەدا بە هۆی یەكێك لە ناسیاوانی بنەماڵە، شوێنی زیندانی بوونی كاك خانە بۆ بنەماڵەكەی ئاشكرا دەبێتو پاش هەشت مانگ لەنادیاربوونی چارەنوسی رۆڵەكیان، بنەماڵەی كاك خانە دەتونانن چاویان بە هاوڕێ خانە بكەوێت كە بە هۆی ئەشكەنجەو ئازاری جەلادەكانی ساواك نەیدەتوانی بەسەرپێوە رابوەستێو بەدارەمەیت بۆ دیداری خانەوادەكەی ئامادە دەبێت. هاوڕێ خانە بۆ ماوەی سێ ساڵو شەش مانگ لە ژێر توندترینو وەحشیانەترین ئەشكەنجەكانی ساواك دەمێنێتەوەو لە مانگی پوشپەڕی ساڵ ی1356ی هەتاوی، بە بێ ئەوەی ئەشكەنجەو ئازارەكانی ساواك بتوانێت كەمترین زانیاریی پێ بدركێنن، لە زیندان ئازاد دەبێت. پاش ئەم رووداوە هاوڕێ خانە درێژە بەخوێندن دەداتو لە ئەنجامدا بڕوانامەی لیسانسی ئامار وەردەگرێتو بە پێی بڕیاری تەشكیلاتیی كۆمەڵ بۆ شاری مەهاباد دەگەڕێتەوە.
بەهاری ساڵی 1357 هاوڕێ سەعیدی موعینی لەسەر بڕیاری كۆمەڵەو بۆ بینینی دەورەیەكی عەمەلی لەكارو خەبات پێشمەرگایەتی رەوانەی ناوچەئازادكراوەكانی باشوری كوردستان دەكرێ. كاك خانە بە ناوی خوازراوی مامۆستا قادر دەبێتە ی هاوسەنگەری دەستەیەك لە پێشمەرگەكانی هەرێمی 3ی یەكێتی نیشتمانی كوردستانو بەهۆی لێهاتوویو شارەزاییو هەروەها بە هۆی ناسیاوبوونی بنەماڵەی موعینی لەوانە كاك سولەیمانو كاك عەبدوڵا موعینی، هەر زوو هاوڕێ سەعید جێگای خۆی لە نێودڵی هاوسەنگەرانیدا دەكاتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەم هاوڕێیەتییە زۆر ناخایەنێت.
بەرەبەیانی رۆژی 31ی جۆزەردانی ساڵی 57ی هەتاوی كاك خانە لەگەڵ 17 پێشمەرگەدا بۆ ئەنجامدانی كارێكی تەشكیلاتی دەچەنە ئاوایی دڕێ لە ناوچەی ماوەت كە لەوێدا دەكەونە ناو كەمینی هێزەكانی بەعسی عێراقو توشی شەڕێكی دەستەویەخەو نابەرابەر دەبن. پاش شەش كاتژمێر شەڕی نابەرابەر بەداخەوە هاوڕێ سەعیدی موعینی ناسراو بە خانە هاوڕێ لەگەڵ 5 پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەستی هێزەكانی بەعس شەهید دەبن.
بەم شێوەیە یەكەمین هاوڕێ سەعیدی موعینی وەك یەكەمین گیانبەختكردوی كۆمەڵە بەخوێنی خۆی بەشێك لەخاكی كوردستان سووردەكاتو بیرەوەریو رێبازی خۆی بۆ هاوڕێیانی لە ناو ریزەكانی كۆمەڵە بەجێدەهێنت. بەرزو بەرێز بێت یادی هاوڕێ خانەی موعینی.