بەداخەوە رۆژی هەینی 25ی ئاگۆست، تەرمی كاك خالیدی خاكی، نوسەرو شانۆكارو روناكبیری دیاری شاری سەقزو كوردستان لەماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە.
خالید خاکی ساڵی 1336 هه‌تاوی له گوندی (دایه سڵێمان) هه‌ڵکه‌وتوو له‌سه‌ر چۆمی ئایه‌نان له ناوچه‌ی ساحێب له‌دایک بووه خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی ودواناوه‌ندی هه‌ر له شاری سه‌قز ته‌واو کردووه له زانکۆی په‌یام نووری سه‌قزیش بڕوانامه‌ی لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی له‌م دواییانه‌دا وه‌رگرتووه.
خالید خاکی سەرنوسەری گۆڤاری فەرهەنگی – هونەری (ساکارە) هەروەها بێجگە لە بواری شانۆ شانۆ، لە بواری کورتە چیرۆک و وەرگێڕانیشدا بەرهەمی بڵاو بووەتەوە و هاوکات بەڕێوەبەری پێگەی هەواڵی (ساکارپرێس) بووە.
كاك خالید سەرەڕای چالاكییە روشنبیرییەكانی، بەهۆی هەڵسوكەوت‌و رەوشتی بەرزی، خۆشەویستییەكی زۆری لەناو توێژی روناكبیر‌و خەڵكی شاری سەقزدا بووەو بەهۆی چالاكییەكانیانەوە نزیكەی دوو ساڵیش لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامییەوە زیندانی كرابوو.
بەبۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی كاك خالیدی خاكی، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو هەموو كەسوكارو هاوڕێیان‌و ناوەندە روناكبیرییەكانو خەڵكی شاری سەقز دەكەین‌و هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
ناوەندی راگەیاندن
4ی خەرمانانی 1396 – 26ی ئاگۆستی 2017