رۆژی هەینی كۆنفرانسێك لە شاری سلێمانی لە ژێر ناوی “رێگای ئاشتیو دیموكراسی: میانڕەوی دژ بە توندڕەوی” دەستی بەكار كرد كە نوێنەری كۆمەڵەو نوێنەرانی رێكخراوی لاوانی پێشڕەو تێیدا بەشداربوون.
كۆنفرانسەكە بە چاودێری مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، خوێندكارانو لاوانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانو یەكێتی لاوانی سۆسیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی بە هاوكاری لاوانی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالو سەنتەری جیهانی ئۆڵف پالمێ بەرێوەچوو، لەماوەی چەند رۆژداو لە چەندین پانێلی جیاجیا گوتارو بابەتەكانیان خستەڕوو.
لەو كۆنفرانسەدا هەریەك هاوڕێیان نەوید عەلایی حسەینیو هادی عەزیزی لەلایەن رێكخراوی لاوانی پێشڕەو بەشدارییان كرد.