رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٣/٦/٢٠١٤ لە شاری هەولێر هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرشتی سکرتێری گشتی کۆمەڵە بەڕێز عومەر ئێلخانی زادە و هاوڕێیەتی بەرێزان کەریم کەریمی و محەمەد فەرهادزادە نوێنەرانی کۆمەڵە لە هەولێر بەشداری لە رێوڕەسمی رێز لێنان لە ٣٩ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد.
لەو رێورەسمەدا هەیئەتی کۆمەڵە پیرۆزبایی خۆی و سەرکردایەتیی کۆمەڵەی ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی کرد و هیوای خواست کە ساڵی داهاتوو ساڵێکی پڕدەسکەوت بێ بۆ ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی و سەرجەم گەلی کورد.