نوێنەرایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە شاری برلینی ئاڵمان بەشداری لە كۆنفرانسێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد كە بۆ حیزبو رێكخراوەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان سازكرابوو.
ئەمرۆ یەكشەممە 25ی ئۆكتۆبر، كۆنفرانسێك بۆ مەلا بەختیار، سەرۆكی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سازكراو ژمارەیەك لە رێكخراوو حیزبو كەسایەتییەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان تێیدا بەشداربوون.
نوێنەرایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە بەرلین بەشداری كۆنفرانسەكەی كردو لەلایەن مەكتەبی رێكخستنی یەكێتییەو بەگەرمی پێشوازییان لێكرا.