رۆژی هەینی 26/2/2016، ژمارەیەك لە كادرو ئەندامانی كۆمەڵە بەشدارییان لە ئاكسیۆنێكی ناڕەزایی كرد كە دژە بە حوكمی دیپۆرتی فەرزاد میرەكیو ئازادیی ناوبراو لەبەردەم كۆنسولگەری سویس لە شاری فرانكفۆرت رێكخرابوو.
لەئاكسیۆنەكەدا دوو كەس بە ناوەكانی ئاسۆ عەلیخانی (ئەندامی كۆمەڵە)و شەهناز مورەتەب بە نوێنەرایەتی بەشداربووان لەگەڵ سەركۆنسولی سویس لەشاری فرانكفۆرت كۆبوونەوەو داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومی دپیۆرت كردنەوەی فەرزادو ئازادكردنی دەستبەجێیان كرد.
ئاكسیۆنەكە بۆ ماوەی كاتژمێرو نیوێك بەردەوام بوو و كاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆی هەمان رۆژی فەرزاد میرەكی، هەڵسوڕاوی سیاسی لەلایەن بەرپرسانی وڵاتی سویس ئازاد كرا.