رۆژی شەممە 6/2/2016 بە بۆنەی 37ەمین ساڵیادی شۆڕشی گەلانی ئێران لەساڵی 1357، خۆپیشاندانێك دژ بە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لە شاری بێرنی سویس بەڕێوەچوو.
بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوو لە خۆپیشاندانەكەی ئەمساڵدا ژمارەیەكی زۆر لە كوردانو ئێرانیانی سویس بەشداربوونو دژ بە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ناڕەزاییان دەربڕی.
هاوڕێیانی كۆمەڵە لەشاری بێرن كە یەكێك لە رێكخەرانی ئەم خۆپیشاندانەبوون، هەڵسوڕاوانە بەشدارییان لەو خۆپیشاندانەدا كرد.
لەخۆپیشاندانەكەدا پەیامی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن هاوڕێ كامەران محەمەدی، ئەندامی كۆمەڵە خوێندرایەوەو پاش مەحكومكردنی نزیكەی 4 دەیە دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامی، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئێران بەشانۆگەرییەكی دیكەی رژیم ناولێبراو داوای بایكۆتی ئەو هەڵبژاردنانە كرا.