بۆ رێزگرتن لە یادی گیانبەختكردوانی ئەم دواییە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران رێوڕەسمێك لە وڵاتی نوروێژو دانمارك بە بەشداری هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی کوردستان بەڕێوەچوو.
رۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی ژوئیە لە وڵاتی دانمارک بۆ رێزگرتن لەیادی سێ پێشمەرگەی گیانبەختکردویی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ کە رۆژی دووی پووشپەڕ لە شاری سنە گیانیان بەخت کرد، مەراسیمێک بەڕێوە چوو و ھاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کۆمیتەی دانمارک لەو رێوڕەسمە بەشدار بوون.
هەر بەم بۆنەیەوە رێوڕەسمێكی دیکە لە وڵاتی نۆرویژ بەڕێوەچوو كە ژمارەیەك لە هاوڕێیانی كومیتەی نۆروێژی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان تێیدا بەشداربوون.