رۆژی یەكشەممە ١٨ی پووشپەڕ یەكەمین كۆبوونەوەی ئامادەكاری بۆ سێیەمین كۆنفڕانسی ژنانی چوارپارچەی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ژن له هه‌موو پارتی سیاسی و نوێنه‌ری ڕێكخراوی ژنان لە سلێمانی بەڕێوەچوو كە تێیدا هەریەك لە هاوڕێیان سنور حەنیفی پور بە نوێنەرایەتی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و لەتیفە محەمەدی، نوێنەری رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد بەشدارییان لەو كۆبوونەوەیدا كرد.
لەو كۆبوونەوەكەدا بەشداربووان بە هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخی ژنی كوردی‌یان لە هەرچوار بەشی كوردستان خستە بەر باس و لەكۆتاییشدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بەیاننامەی كۆتایی خوێندرایەوە كە لەبەشێكیدا باس لەوە كراوە بۆ ئامادەكاریی سێیەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی كورد كۆمیتەیەكی ئامادەكار پێكبێت، كە 22 نوێنەر لە حیزب‌و رێكخراوە جیاجیاكانی كوردستان تێیدا بەشدارن.
دەقی بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەكە:
بۆ ڕای گشتی و ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری سێهه‌مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد
له 09.07.2017 له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ژن له هه‌موو پارتی سیاسی و نوێنه‌ری ڕێكخراوی ژنان له ژێر ناوی” یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی چوار به‌شی كوردستان بۆ ئاماده‌كاری سێهه‌مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد”دا كۆبووینه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌دا دۆخی ژنان له كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا له سه‌ر پرس و دۆخی ژنان باس و گفتوگۆمان كرد. ژنان له ژێر ئه‌قڵیه‌تی 5 هه‌زار ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵات و پیاوسالاریدا ڕووبه‌ڕووی داگیركاریەكی مه‌زن بووه‌ته‌وه. ژنانی كورد له نێو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ژیانێكی به زه‌حمه‌ت ده‌بنه‌وه. له ساڵی 2017-دا له هه‌موو كوردستاندا ڕێژەی مردنی ژنان، كوشتن له ژێر ناوی ناموسدا، خۆ خۆكوشتن، توند‌و تیژی دژ به‌ژن، بازرگانی سیكسی به ژنه‌وه و به‌كار هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌رز بووه‌ته‌وه. ره‌نجی ژن له هه‌موو لایه‌كه‌وه بن پێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ژنان له لایه‌ن سیسته‌می پیاوسالاره‌وه له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی سیاسی، خۆپاراستن و ئابوری بێ به‌ش ده‌مێنن.
ژنانی كورد له باكور و رۆژهه‌ڵات ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی تیرۆر و قڕكردنی ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه. له توركیا به سه‌دان سیاسه‌تمه‌دار، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی شاره‌وانی، ئاكادیمیسیه‌ن و چالاكوانی ژن له زیندان و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی مه‌زندان. سه‌ره‌تا له سه‌ر سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی و هاوكات به گشتی به‌رامبه‌ر به ده‌ستكه‌وتی ژنان هێرشێكی جیدی به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ڵام به‌شداربوونی ئازادانه و یه‌كسانی ژنان له سیاسه‌تدا به‌رچاوه. هه‌موو مافی ژنان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه بن پێ ده‌كرێت. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشدا دیسان ژنان له بن زه‌خت و گوشاری ده‌وڵه‌تی داگیركاردان، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا خاوه‌ن تێكۆشانێكی سه‌ربازی و سیاسی به‌نرخن.
له باشوردا رۆژ به‌رۆژ له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا ژنان زۆرتر دەردەکەون. سه‌ره‌ڕای ناسینی هه‌ندێك ماف بۆ ژنان، له بواری چالاكی سیاسی و ئابووریدا و له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا هێشتا كێشه به‌رده‌وامه. له شۆڕشی رۆژئاوادا پێویسته ژنان بۆ پێكهانینی ژیانێكی ئازاد و نوێ چالاكتر و به كاریگه‌رتر خه‌بات به‌ڕێوه ببه‌ن. شه‌نگال ئازاد كرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به هه‌زاران ژنی ئێزیدی هێشتا له ده‌ستی داعشدا دیل گیراون. دڕنده‌ترین كرده‌وه له سه‌ده‌ی 21 دا له شه‌نگال، سه‌عدیه، جه‌له‌ولا، مووسڵ، دووخۆرماتو دا ڕوویدا. ژنانی ئێزیدی تواناكانی خۆیان رێكخسته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بابه‌تێك نه‌بوو په‌یوه‌ست به ژنانی شه‌نگاله‌وه، به‌ڵكوو پەیوەندی به هه‌موو ژنانی كوردستانه‌وه هه‌یه و ده‌بێته خه‌مێكی هاوبه‌ش.
گرنگه كه گه‌لی كورد و ژنان چاره‌سه‌ری هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ كێشه هه‌نووكه‌یه‌كان. هه‌روه‌ها له سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، پێشخستنی یه‌كێتی و سازدانی ڕێكخستنێكی هاوبه‌ش زۆر پێویسته. ئازادی ڕاسته‌قینه له كوردستاندا ته‌نیا له ئه‌گه‌ری یه‌كێتی گه‌لی كورد و ژنانی كورددا مسۆگه‌ر ده‌بێت. ده‌بێت ئێمه‌ی ژنان زیاتر ئه‌زموونی خۆمان بۆ یه‌كتر بگوازینه‌وه و تێكۆشانی ئازادی به‌ڕێوه ببه‌ین.
له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له‌م كۆبوونه‌وه‌دا بۆ ئاماده‌كاری سێهه‌مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد، له سه‌ر پێكهێنانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری بڕیار درا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ئه‌م دانیشتنه بڕیار درا به دیاركردنی 22 نوێنه‌ری حیزب و رێكخراوه جیاوازه‌كان به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی كاری ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانس.
نوێنه‌ری حیزب و ڕێكخراوی ژنانی كوردی چوار به‌شی كوردستان
09.07.2017 ـ سلێمانی