ژمارەیەك لە هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان – كۆمیتەی نۆروێژ بەشدارییان لە رێوڕەسمێك كرد كە بۆ رێزگرتن لە رۆژی دەی خاكەلێوە، رۆژی لەسێدارەدانی قازی محەمەد، سەرۆكی كۆماری كوردستان رێكخرابوو.
رێوڕەسەمەكە رۆژی 31ی مارسی 2018 لەلایەن كومیتەی نۆروێژی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رێكخرابوو كە تێیدا هاوڕێیان، مەلەك ساڵحی راد، هیوا شامحەمەدیو هەژیر شەریعەتی بە نوێنەرایەتی كۆمیتەی نۆروێژ بەشدارییان لەو رێوڕەسمەدا كرد.
كۆمیتەی نۆروێژی كۆمەڵە پەیامێكی تایبەت بە رۆژی 10 خاكەلێوە ئامادە كردبوو كە لەلایەن هاوڕێ هەژیر شەریعەتی لە رێوڕەسمەكەدا پێشكەشكرا.