رۆژی ٩ی ئوکتوبر کۆبونەوەێک بە بەشداری شومارەێکی بەر چاو لە حیزب و کەساییەتی سیاسی سەربەخۆی هەرچوارپارچەی کوردستان لە شاری یوتوبوری بە مەبەستی خۆڕێکخستن دژ بە پێشێلکاری و هێرشی حکومەتی فاشیستی ترکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا کۆبونەوە کرا. دوای قسەو باسێک کومیتەێکی ٩ کەسی دەستنیشان کرا بۆ راپەراندنی ئەرکو چالاکیەکان و پشتیوانی لە ڕۆژئاوا.
ناوی لایەنەکانی بەشداربوو بریتی بوون لە: تەڤگەری ئازادی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان،
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان، ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی گەل
پژاک، پارتی یەکیەتی دیموکراتیک، کۆمەڵە ڕێکخراوی حیزبی کمونیستی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، نوێنەری کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسیە کوردو کوردستانیەکان.
هەر لەم پەیوەندەدا رۆژی ١١ی ئوکتوبر لە سەر بانگهێشتی کومیتەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا خۆپیشاندانێک لە ناوەندی شار بە بەشداری سەدان کەس بۆ ئیدانەکردنی هێڕشی دڕندانەی حکومەتی ترکیە دژ بە ڕۆژئاوا ڕێکخرا و حکومەتی ترکیە و ئەردۆغان شەرمەزار کرا.
رۆژی ١٢ی ئوکتوبر لە سەر بانگەوازی کومیتەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا خۆپیشاندانێکی چەند هەزار کەسی لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو. خۆپشنادەران بە دڕوشمی جواراوجور دژ بە حکومەتی فاشیست و داگیرکار ترکیە یان شەرمەزار دەکرد. شایانی باسە کە ژومارەێکی زورو بەرچاو خەڵکی سوئێد ، هەوەها حیزب و ڕێکخراوی سیاسی سوئێد بەشداری خۆپشاندانەکە بوون و حکومەتی ترکیەیان مەحکوم و شەرمەزار دەکرد،و داوای راگرتن وقەدەغەکردنی فروشی چەک وتەقەمەنی بە ترکیە بە شێک بۆ لە دروشمەکان.
رۆژی ١٠ی ئوکتوبر بە بەشداری نوێنەرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کۆبونەوی حیزبە سیاسیەکان و لە سوئێد بەڕێوەچوو و پلان بۆ خۆپیشاندانەکان داندرامان بەشدار بوونە.
شەممە ١٢ی ئوکتوبر بەشداری بەرچاوی هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە خۆپشاندانی ١٠٠٠٠ کەسی لە شاری ستوکهۆڵم بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا کە دەنگدانەوەێکی باش
و دیاری بو. زۆربەی حیزبە چەپ و سوسیالیست و ئازادیخوازان و خەڵکانی مڕۆڤ دوست بەشداریان کردو کردەوەی کۆمەڵکوژی و دستدڕێژی بۆ سەر کوردیان مەحکوم کرد .
سەبارەت بە سازدانی ناڕەزاییەکان کۆمیتەی پشتیوانی رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوای کوردستان لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بە بەشداری چەندین لایەنی سیاسی و کەسایەتی و چالاکوانی مەدەنی پێک هات.
بڕیاری پێک هێنانی ئەم کۆمیتەیە لە ئەنجامی کوبوونەوەێک درا کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی حیزبەکان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری فرانکفۆرت و دەوروبەری بەشداریان تێدا کردبوو.
کۆمیتەی پشتیوانی رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوای کوردستان وێرای شەرمەزار کردنی پەڵاماردانی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن ئەرتەشی دەوڵەتی فاشیستی تورکیاوە, ڕای گشتی گەڵی کورد و گەڵانی ئازادیخواز ئاگاداردەکاتەوە کە نابێت لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بێ دەنگ بمێنن، چونکە ئەو هێرشە وەک پەلاماردانی دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و بە گشتی گەلی کورد و ئازادیخوازان دەزانێت.
ئەم کۆمیتەیە پێ وایە کە ئامانجی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لەم هێرشە داگیرکارانەیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ,گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەکە یە , کە بە رەزامەندی هێزە هەژمونگەراکانی دەرەکی و دەوڵەت داگیرکەرەکانی کوردستان پێک هاتووە، ئەمەش بە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و مافی مرۆڤ پێناسە دەکرێت،لەم پەیوەندیەشدا بانگی کاردانەوە لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی دەکات.
کۆمیتەکە وێرای دەربڕینی پشتیوانی خوی بۆ پشتگیری گەڵانی ئازادیخواز لە سەرتاسەری جیهان بۆ رۆژئاوای کوردستان،هەموو لایەن و کەسایەتی بوارە جیاوازەکان بانگهێشت دەکات کە لە ڕۆژانی داهاتوودا و تا کۆتایی هێنان بەو پەڵاماردانەی تورکیا بە هەر شێوەیە ک بەردەام ببن لە کار و چالاکی، ناوەندە حقوقی و نێودەوڵەتیەکان بە سەر بکەنەوە بۆ ئەوە ی تورکیا ناچار بە پاشەکشی لەو هێرشە دڕندانەیە بکرێت.
هەروەها بە هەموو شێوەیەک دەس خۆشی لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە ئەمرۆ هەینی ,سەرەرای سەپاندنی کەشی سەربازی بە سەر شارەکانی ڕۆژهەڵاتدا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هاتنە سەر شەقام و وەک هەمیشە سەڵماندیان کە ڕۆژهەڵات پێشەنگی خەباتی نەتەوایەتی و ئازادیخوازیە. بەشداری رێژەی بەرچاوی ژنان لەو چالاکیانەشدا بە خالێکی ئەرێنی و جێ شانازی پێناسە دەکات.
کۆمیتەی پشتیوانی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئامانجی هاوپشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و جوڵاندنی شەقامی کوردی و ئەوروپایە لە بەرانبەر هێرش و سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر ئەو بەشه ی کوردستانە.لە ڕۆژانی داهاتووشدا بە لێدوانی جیاواز کار و چالاکیەکانی بۆ ڕا گشتی رادەگەینێت.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە ، هێرشی ئەرتەشی فاشیستی تورکیا و هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لە لایەن ئەمریکا و هێزە دەرەکیەکان بۆ داگیر کردنی ڕۆژئاوای کوردستان وه هه ر وه ها بێ دەنگی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە بە توندی شەرمەزار دەکەین،هەروەها بانگ لە گەلی کورد ،هەموو هێزە سیاسیەکانی کوردستان و ئازادیخوازن لە ئێران و سەرتاسەری جیهان دەکەین بەردەوام بن لە هاوپشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و چالاکانە بەشداری لە رێپێوان و هه موو چالاکیەکاندا بکرێت کە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان رێک دەخرێت.
لایەنەکانی بەشدار بوو لەم کۆمیتەیە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵە_ سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حێزبی دیمۆکراتی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان_پژاک و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و چالاکوانی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتوی شاری فرانکفۆرت و دەورووبەری.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای هەژدە حیزب و ڕێکخراوی سیاسی و مەدەنی و هاودەنگ لە گەڵ زیاتر لە ٤٠٠٠کەس لە کوردو نەتەوەکانی تری دانیشتوی نۆروێژ، بەتایبەتی ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لەنۆروێژیەکانی لایەنگر ی ئاشتی ودژە شەڕ و داکۆکیکار لە خەباتی مافخوازانەی گەلی کوردبەگشتی و کوردستانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی،ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر توندو تیژی و پاک تاوی نەژادی و کۆمەڵ کوژی کوردبەدەستی دەوڵەتی تورکیا مەحکوم کرد.
جێگای ئاماژەیە کە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شێلگێڕانەوەک بەشێک لە ڕێکخەر و بەڕێوبەرایەتی ئەم خۆپێشاندانانەلە ئوسلۆ، بەرگێن، ترۆندهایم و زۆربەی شارەکانی واڵتی نۆروێژ، ئەرکی نیشتمانی و مرۆڤی و مافخوازانەی گەل ی کوردستانی بەجێ گەیاند و لەوپەڕی هەست بەبەرپرسییارێتی وێڕای لایەن وحیزب و ڕێکخراوەکانی مەدەنی، بوو بە دەنگی کوردلەم وڵاتەو ناڕەزایەتی خۆی لە مەڕ هێرشی دڕەندانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوای ڕاشکاوانە بەگوێی دەستەلاتداران و سیاسەتوانان و پاڕلەمانتار ان ودەوڵەتی نۆرێژ ڕااگەیاند. لەکۆتایی ئەم خۆپێشاندانە ڕاگەیاندنێکی سێ خاڵی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوی نۆروێژکرا، کە بریتی بوو لە:
خاڵی یەکەم :تا کۆتای ی هێنانی هێرشو کۆمەڵ کوژی دەوڵەتی تورکیا لەهەمبەر کوردستانی ڕۆژئاوا،گشتگرێبەستێکی ئابوری و بازەرگانی لە گەڵ دەوڵەتی تورکیاهەل پسێردرێ.
خاڵی دووهەم:کردنەوەی دۆسیەو تۆمار کردنی سکاڵا لە کۆمسیۆنی داکۆکی کاری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نێونەتەوەی ی لەدژی پێشێلکاری یاساکانی مافی مرۆڤ و خووڵقاندنی جینایەتی مرۆڤی دەوڵەتی تورکیا لەکوردستانی ڕۆژئاوا.
خاڵی سێهەم: ناردنی تیمی پزیشکی پسپۆڕ و دابین کردنی پیداویستی دەرمانی و مرۆڤی بۆقوربانیانی کارەساتی کۆمەڵکوژی و جینایەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لەهەمبەر کوردستانی ڕۆژئاوا.