به‌سه‌رپه‌رشتی سکرتێری رێکخراوی سۆسیال ئینترناسیۆنال و به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری هێزه سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٢ی ئاپریلی ٢٠١٣ی زایینی له هۆڵی هۆتێل های کریس له شاری سلێمانی، کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی کوردی له سۆسیال ئینتێرناسیۆنال به‌ڕێوه‌چوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا ٢٢ حیزبی سیاسی بە نوێنەرایەتی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار بوون. کۆبوونەوە بە وتاری بەڕێز لویس ئایالا سکرتێری رێکخراوی سۆسیال ئینتێرناسیۆنال دەستی پێ‌کرد کە تێیدا ئاماژەیەکی دا بە مێژووی کار‌و چالاکیەکانی رێکخراوی سۆسیال ئینترناسیۆنال کە ئێستا 168 حزب به ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی و چاودێره‌وه تێیدا ئه‌ندامه‌و یه‌کێکه له گرنگترین ده‌زگا حزبی و ئایدۆلۆژییه‌کانی جیهان له خه‌باتی سیاسی و دیموکراسی و ئازادی مه‌ده‌نی.
پاشان بەڕێز مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد. بەرێز مەلا بەختیار لە قسەکانی دا وتی: “هیوادارین ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له کوردستان و بۆ کوردستان لاپه‌ڕه‌یه‌کی گرنگ بۆ مێژوو تۆمار بکات و ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی پشتیوانی و خه‌باتی رزگاری و دیموکراسی نه‌ته‌وه‌که‌مان له سه‌رانسه‌ری کوردستان و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا برهوتر بدات . سه‌ره‌ڕای بیری جیاواز، فه‌لسه‌فه‌ی جیاواز، ئایده‌لۆجیای جیاواز لێره دانیشتووین بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موومان خه‌می کۆمیته‌یه‌ک بخۆین که بتوانێت سه‌نگه‌رێک بێت له سه‌نگه‌ره دیموکراسیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێستا له جیهاندا”.
پاشان نوێنەرانی حیزب و لایەنەکان هەرکامەو لە مەجالێکی کورت‌دا باسیان لە باردۆخی ناوچەکەو کوردستان کرد‌و رای خۆیان سەبارەت بە پێکهێنانی کومیتەکە دەربڕی.
هاوڕێی عومەر ئیلخانی زادە بە نوێنەرایەتی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد‌و ئاماژەی بە گرینگی کومیتەکە و دەورو نەقشی لە بەرزنرخاندنی رۆڵی کورد لە وەدیهاتنی ئاشتیەکی سەقامگیر لە ناوچەکەدا.
هەروەها پێشنیاری دامەزراندنی کومیتەیەکی دیالۆگی کرد لە نێوان هێزە کوردیەکاندا و ئەوەشی بە ئەرکێکی گرینگی کومیتەی پرسی کورد لە سۆسیال ئینتێرناسیۆناڵ زانی.
لە کۆتاییدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک سەرۆکی کۆمیتەی کوردی رێکخراوی سۆسیال ئینتیر ناسیۆناڵ دەستنیشانکراو هەر یەک لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (ب.د.پ)و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وەکوو جێگری سەرۆکی کومیتەی کوردی دەستنیشان کران.
شایانی باسە کە هەیئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بریتی بوون لە هاوڕێیان عومەر ئیلخانی زادە، رەزا کەعبی و سەبری بەهمەنی.