وەفدێکی کۆمەڵە لە سمینارێکی سیاسی کە لە لایەن پارتی دێمۆکراتی کورستان بۆ دکتۆر محەمەد ساڵح جومعە سازدرابوو، بەشدارییان کرد.
رۆژی شەممە ٤ی مانگی مارس، سمینارێکی سیاسی لە لایەن دکتۆر محەمەد ساڵح جومعە، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە بەشداریی ئەندامانی کومیتەی دانمارکی کۆمەڵە لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.
لەو سمینارەدا دکتۆر محەمەد ساڵح باسێکی لە سەر شۆڕشی کوردستانی باشوور و کەسایەتی مەلا مستەفا بارزانی کە ئەم سمینارە ھاوکات بوو لەگەڵ کۆچی دوایی بەڕێزیان، پێشکەش کرد.
لەو سمینارەدا کە لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو، ھاوڕێیانی کومیتەی دانمارکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشدارییان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەرانی سمینارەکە و لە لایەن لیژنەی پارتی دیموکراتی کوردستان_عێراق لە وڵاتی دانمارک، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.