رۆژی دووشەممە رێكەوتی 2/12/1013، ۆركشۆپی ژنێڤاكاڵ بە بەشداری پێنج لایەنی سیاسی لەوانە: کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵە – رێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران، کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زهحمهتکێشانی کوردستانی ئیران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانو حیزبی دێمکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
ۆركشۆپەكە ماوەی دوو رۆژی خایاند. قسەو باسو تەوەركان ئەو ۆركشۆپە لە چەند تەوەر خۆیان دەبینیەوە لەوانە:1. چالاکیە گشتیەکانی پابەندبوون به بانگەوازی ژێنێڤ لەسەر قەدەغە کردنی تەواوی مینی دژە مرۆفوهاوکاریکردن لە هەنگاوەکانی دژە مین، 2. بەڵگە نامەی پابەندبوون به بانگەوازی ژێنێڤ لە سەر قەدەغە کردنی توندوتیژی سێکسی لە کاتی روبەوو بونەوەی چهکداریو نەهێشتنی جیاکاری لە سەر بنەمای رەگەزو 3. بەڵگەنامەی پابەند بوون به بانگەوازی ژێنێڤ له سهر پاراستنی منداڵ لە کاریگەریەکانی روبەڕوبونەوەی چەکداریو بزوتنەوە جیهانیەکانی پاراستنی منداڵ.
لەۆركشۆپەكەدا هاوڕێیان هاوڕێیان جبرەئیل رۆستەمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ، سنور حەنیفی پوور جێگری بەرپرسی رێکخراوی ئاسۆ ژنی کورد ، حامید ساعەتی ئەندام و کادری کۆمەڵە بەشداریان کرد.