دوێنێ شەممە (21/3/2015) گەورەترین ئاهەنگی یادی نەورۆز لەشاری ئامەد لە باكوری كوردستان بەڕێوەچوو و شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانیش بەشداری ئەو رێوەڕەسمە بوون.
لەرێوەڕەسمەكەدا كە زیاتر لە دوو ملیۆن كەس تێدا بەشداربوون، ژمارەیەك لە حیزبەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان بانگهێشت كرابوون.
لەلایەن كۆمەڵەوە، هاوڕێیان رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەو هاوڕێ كەریم كەریمی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بەشداری ئەو رێوڕەسمە بوون.