رۆژی ۱۲ی مارچ له شاری بادن ڵه سوئیس کۆرێک به هاوکاری کۆمەڵە و چەن لایەن کۆردستانی و ئێرانی بۆ رۆژی ٨ی مارچ بەرێوە چوو و تێدا چەندین وتار و کلیپ پێشکەش کرا.
هاورێ مۆحەمەد قەوامی وەکو نوێنەری وەفدی کۆمەڵە پەیامی کۆمەڵەی پێشکەش کرد .
دەقی پەیامەکە :
رۆژی ٨ی مارس رۆژی نارەزایەتی دژ بە چەوسانەوەو زوڵم و زۆر دژ بە ژنانە . ئمساڵ ساڵێکی دیکە بەسەر مێژووی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن تێپەڕی، ئەمە لە کاتێکدایە کە ژنانی جیهان و ئێران بەگشتی و کوردستان بەتاێبەتی هێشتا لە گەڵ کلتوور و یاسای دواکەوتووەکانی زاڵ بەسەر کۆمەڵگا دەژین.و ڕۆژانە بە هەموو شێوازێ ژنان ئەبن بە قوربانی کلتووری پیاو سالاری.
8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، مێژوویەكی پر لە خەباتی سیاسی و كۆمەڵایەتی ژنان، دژی نایەكسانیەكانی ناو كۆمەڵگایە.
دوای شۆرشی گهلانی ئێران و هاتنه سهركاری كۆماری ئیسلامی له ئێران،کە یەکێک لە دڕەندەترین و زاڵ ترین سیستمەکان بە سەر کۆمەڵگا و ژنانە، خهبات له نێو ژناندا شێوازێكی دیكهی گرتهبهر. ئەم خەباتە بۆ ژنانی کوردستان ، رەهەندی جیاوازی هەبووەو تا هاتووە خەباتی شاخ و خەباتی شاری لەیەک گرێداوە. بۆئەم مەبەستەیش سەدان گیانبەختکردووی پێشکەش بە ئازادی و عەداڵەت کردووەو سەدان ژنی تێکۆشەرو خەباتکار راپێچی زیندان و ئەشکەنجەگاکان کراوون. ئەگەر چاوێك بە بارودۆخی ژنانی كورد بخشێنین، دەبینین ژنانی كورد چۆن ڕووسورانە بەرامبەر ئەو هەموو دواكەوتوویانە وەستاونەتەوەو نەك تەنیا لە پێناو مافی خۆیان وەك ژن، بەڵكو لە بەرگری كردن لە پاراستنی خاك و نیشتماندا بە كردەوە لە مەیداندان و قوربانی كەمیان نەداوە. بۆ هەمووانیش روونە كە لەم بوار و شێوازە خەباتەدا كۆمەڵەو ژنانی ناو كۆمەڵە ڕچە شكێن بوون و مێژوو شاهیدی ئەم راستیەیە. ژنانی گیانبەختكردووی ناو ڕیزەكانی كۆمەڵە پیناسەی خەباتی بێوچان و بەرابەریخوازی كۆمەڵگای كوردستانە بۆیە هەر لێرەدا ڕێز دەگرین لە گیانفیدایی و ڕچە شكێنیان.
پاش بەسەر کار هاتنی کۆماری ئیسلامی بۆ هەمووان سەلمێندراوە کە سیستەمیکی دەسەڵاتی زاڵ بەسەر ئێراندایا ،و لەو پەڕی دڕەندییەوە لەگەڵ ماف و ئازادییەکانی ژنان مامەڵەی کردووە.
جوداکردنەوەی شوێنە گشتیییەکان لە نیوان ژنان و پیاوان ،یاسای فرەژنی، ئێعدام ، زیندانی کردنی ژنان و سەنگسار بەشێک لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ژنان بووە کە تا بەئەمڕۆ بەردەوام بووە.
هاوکات لەگەڵ ئەم ناعەداڵەتییانەی کە لە دژی ژنان هاتووەتە ئاراوە، بوونی دەیان كەس لە ژنانی خەباتكار، رۆژنامەنوس و خوێندكارو هەڵسوڕاوی كرێكاریی لە زیندانەكان، نیشانەی ئەوەیە کە بزووتنەوەی ژنان لە ئیران دا بووەتە یەکێک لە بە هێزترین بزووتنەوەکۆمەڵایەتییەکان.
و دڵنیاین تا سەرکەوتن و گەیشتن بە مافەکانی ژنان بەردەوام دەبێت.
پیرۆز بێت٨ی مارس
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کمیته سویس