بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی ساڵی 57و بۆ مەحكوم كردنی دیكتاتۆری رژیمی ئیسلامی، ئەندامانی كۆمەڵە لە شاری بێرن بەشدارییان لەخۆپیشاندانێك كرد.
لەخۆپیشاندانەكەدا كە رۆژی 7/2/2015 بەڕێوەچوو و ژمارەیەك حیزبو لایەنی سیاسی بەشداربوون، بە خوێندنەوەی چەندین بەیاننامەو دروشم، سەركوتو دیكتاتۆری رژیمی ئێران لەماوەی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوو مەحكوم كرا.