نوێنەرایەتی كۆمەڵە لە فنلاند بەشداری لە یادی دامەزراندنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كردو پەیامێكی بەم بۆنەوە پێشكەش كرد.
رۆژی شەممە 24ی گەلاوێژ بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دیموكرات رێوڕەسمێك لەلایەن حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانەوە لە فنلاند بەڕێوەچوو كە نوێنەرایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان تێیدا بەشداربوو.
لە رێوڕەسمەكەدا هاوڕێ پرشنگ محەمەدی راوێژكاری كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پەیامی كۆمەڵەی بە بۆنەی ئەمرۆژەوە پێشكەش كرد.