ئەمرۆ شەممە 28ی مارس رێكەوت لەگەڵ 8ی خاكەلێوە بەبۆنەی رۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد كە لەلایەن حیزبی دیموكراتەوە بە رۆژی “شەهیدانی كوردستان” ناودێركراوە، رێوەڕەسمێك لەشاری ئالبورگی دانمارك لەلایەن حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانەوە بەڕێوەچوو.
لەو رێوەڕەسمەدا هاوڕێ كوێستان جەعفەری ئەندامی كۆمیتەی دانماركی كۆمەڵەی لە ئالبورگ بەشداریكردو پەیامی كۆمەڵەی بەبۆنەی ئەو رۆژەوە پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.