بە پێی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە داخەوە لە ماوەی رابردوودا کاک رەحمان پوورکەریمی ئەندامی ئەو رێکخراوە لە ناوچەی بۆکان و لە کاتی ئەرک و چالاکی حیزبیدا بە دەستی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی بەختکردووە.
هەر بەو بۆنەوە دوانیوەرۆی رۆژی یەکشەممە ٢٩ی مانگی مەی لە بارەگای ناوەندیی سازمانی خەبات لە نزیک هەولێر کۆری پرسە و ماتەمینی بۆ شەهید رەحمان پوورکەریمی بەرێوە چوو کە هاورێ ئارام مودەریسی بە نوێنەرایەتی لە لایەن پەیوەندییەکانی کۆمەڵەوە ئامادەی ئەو کۆرە بوو و هاوخەمی کومیتەی ناوەندی و هاورێیانی کۆمەڵەی گەیاندە ئەندامانی رێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.
ئێمە جارێکیتر سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهید رەحماان پوورکەریمی و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی و خەڵکی کوردستان و هەموو کادروئەندام و پێشمەرگە و دۆستانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.
مەرگ و نەمان بۆ رژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی
سەرکەوێ بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستاان
سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو گیانبەختکردوانی رێگای رزگاری