رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٦/٦/٢٠١٤ کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە هۆڵی مێدیا لە شاری هەولێر هەیئەتێکی کومیسیۆنی پێوەندییەکانی کۆمەڵە کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان کەریم کەریمی ئەندامی كومیتەی ناوەندیو بەرپرسی پەیوەندییەكان و محەمەد فەرهادزادە ئەندامی كۆمسیۆنی پەیوەندییەكان و فەردین مەرزەنگ کادری پێوەندییەکانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداری لە ڕێورەسمی ٥٧ هەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی سوریەیان کرد و پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵەیان پێشکەش بە ئەو پارتە کرد کە ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بۆ: پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە سوریا
لە: دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵە _ هەولێر
بابەت: برووسکەی پیرۆز بایی
بە بۆنەی ٥٧ هەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین و لە رێگای ئێوەشەوە پیرۆزبایی خۆمان دەگەیەنینە هەموو کادر و ئەندام و لایەنگرە تێکۆشەرەکانتان و هەموو خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانی رۆژئاوا.
بەڕێزان، یادی دامەزراندنی حیزبەکەتان لە چرکە ساتێکی مێژوویی و هەستیاری گەلەکەماندا بە ڕێوە دەچێ،ئێمە وەک کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناخی دڵەوە ئاواتەخوازین و دڵنیاین کە هەڵوێست و رۆڵی نەتەوەیی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی سوریا دەبێتە مایەی یەکڕیزی و تەبایی هەرچی زیاتری هێز و لایەنە سیاسیە کوردیەکانی کوردستانی رۆژئاوا .
لە کۆتاییدا وێڕای پیرۆزبایی دووبارەمان هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین .
لەگەڵ ڕێز و حورمەتی دووبارە
دەفتەری نوێنەرایەتیی کۆمەڵە –هەولێر
١٦/٦/٢٠١٤