وەفدێكی كۆمەڵە بەشدارییان لە سمینارێكی سیاسی پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد لەسوریا كرد كە بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی سكرتێری پارتەكەیان رێكخرابوو.
رۆژی یەكشەممە 25ی رەزبەری 1395 ژمارەیەك لە هاوڕێیانی كۆمەڵە لەشاری هامبورگی ئاڵمان، كە بریتین بووین لە هاوڕێیان: جبرەئیل رۆستەمی ، خەسرو ئەحمەدی، سارا رۆستەمی و هومەن مورادی بەشداریان لە سمیناری سیاسی پارتی یەكیەتی دیموكراتی كورد لە سوریا كرد كە بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی رێز لێنان ئیسماعیل عومەر، سكرتێری پارتەكەیان رێكخرا بوو.
لەرێوەڕەسمەكەدا پەیامی كۆمیتەی ئاڵمانی كۆمەڵە لەلایەن هاوڕێ سرا رۆستەمی خوێندرایەوە كە لە پیامەكەدا رێز لە ئیسماعیل عومەر گیراو پشتگیریی كۆمەڵە لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دووپات كرایەوە.
هەر لەپەیامەكەدا هیوای یەكرێزی و هاودەنگ بوون و یەكیەتی بۆ هەموو لایەنو حیزبە ئازدیخوازو دیموكراسیخوازەكان كراو جەخت لەسەر هاودەنگ بوونو هاوئاهەنگی هەموو ئەو لایەنانە لەسەر پرسی كوردو پشتبەستن بە جەماوەری خەڵكی كوردستان وەك تاكە رەمزی سەركەوتن كرایەوە.