وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ كەریم كەریمی ئەندامی دەستەی كارگێڕی بەشداری لە كردنەوەی بنكەی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبردنی دیموكراتی رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان كرد.
وەفدی كۆمەڵە لەلایەن د. عەبدولكەریم عومەر، وەزیری دەرەوەی رۆژئاوای كوردستان پێشوازی لێكرا. لەدیدارەكەدا وەفدی كۆمەڵە پاش پیرۆزبایی بەبۆنەی كردنەوەی نوێنەرایەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوا لەسلێمانی، پشتیوانی خۆی بۆ بزوتنەوەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دووپات كردەوە.
لەدیدارەكەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر هاوكاریو پەیوەندی زیاتر كردەوە.