بەبۆنەی هاتنی نەورۆزو سەری ساڵی كوردی، رێوڕەسمێك لە شاری لۆتزرنی سویس بە بەشداری زیاتر لە 5 هەزار كەس بەڕێوەچوو و تێیدا وەفدێكی كۆمەڵە پەیامی خۆی پێشكەش كرد.
لەڕێوڕسمەكەدا كە چەندین سیاسەتمەداری كوردو ئەوروپایی بەشداربوون، لەلایەن وەفدی كۆمەڵەوە وتارێك پێشكەش كرا تێدا پیرۆزبایی نەورۆز لە بنەماڵەی شەهیدان كراو یادێكیش لە شەهیدانی گوردانی شوانو 5 هەزار قوربانی شاری هەڵەبجە كرا.