شەممە 18سیپتەمبەر سمینارێک لە لایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ستۆکهۆڵم لە 29همین ساڵیادی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بەڕێوەچوو. لەم یادەدا وەڤدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداری رێورەسمەکە بوون و بە ناردنی بروسکە یادیان بەرز راگرت.
دەقی بروسکەکە
بەڕێز حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران!
بەشداربووانی ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە ساڵیادی تێروری شەهیدانی میکۆنووس
ئێمە لێرەوە لە یادی ئەم ئازیزانەدا جینایەت و تێروری دوکتۆر شەرەفکەندەی و هاورێیانی لە رستوڕانی میکۆنووس و گشت کردەوە تێرۆریسیتەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی مەحکوم و شەڕمەزار دەکەین،و رێز لە خەباتگێران و تێکۆشەرانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان دەگرین و کۆماری ترۆریستی ئێسلامی شەرمەزار ە ریسوا دەکەین .
بەڕێزان رژیمی ئێران کارنامەیەکی ڕەشی لە بواری مافی مڕۆڤ و هەڵسوکەوت لە گەڵ نەیارانی هەیە و بە پێی تایبەتمەندی دیکتاتۆری، ئیسلامی ،و شۆڤینیستی خۆی زیاترین زەرەرو زیانیان لە کورد داوە ، و گەلی کورد قوربانی سەرەکی بووە لە دەرەوە و لە جەرگەی ئوروپا و لە ناوەوی وڵاتیش دەستی لە کورد وەشاندووە. تێروریسمی دەوەڵەتی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات و هاوکات بێ دەنگی ئوروپا و وڵاتانی زلهێز لە ئاست ترور و جەنایەتی کۆماری ئیسلامی بە ئێمەی دەسەلمێنیت کە گەلی کورد و حیزبەکانی بۆ پێشگرتن لە جینایەت و هەروەها بە سەرکەوتن گەیاندنی بزوتنەوەی ڕەوای کوردستان ڕێگاێکی جگە لە یەکگرتن و هاوکاری چڕوپڕ و پێکهێنانی بەرەی کوردستانیان نیە.
جینایەتی میکۆنووس نمونەیەک لە هەزاران جینایەتی رژیمی سێدارەی ئیسلامیە.
ناو و یادی گیانبەختکردووانی میکوکۆنووس بەرزو بەڕێزە .
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ( کومتەی سوئێد )