رۆژی 1ی مانگی مەی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكار لە شاری زوریخ لە وڵاتی سویس خوپشاندانێک ساز کرا کە کومیتەی سویسی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وەکوو ئاڵاهەڵگری بەرەی چەپی کوردستانی ،لە گەڵ پارت و لایەنە چەپ و سوسیالیستەکانی وڵاتی سویس و وڵاتان و گەلانی تر ،لەم ڕێپێوانە گەورەیەدا بەشدار بوو .
هاوڕێیانی بەشدار بوو بە به پلاکارد و ئاڵاکانیان پشتیوانیان بۆ چینی زەحمەتکێش و کرێکار و بە تایبەت کۆڵبەران دەربڕی .
بەشداربوان لە مەیدانی hevetiaplatz دەستیان بە ڕێپێوان کرد و تا کوو زەریاچەی زوریخ شەقامەکانیان به ئاڵاکانیان و درووشمی دژه کاپیتالیسم ،ڕازاندەوە.
هەروەها لە وتووێژێک لە گەڵ ڕادیۆی SRF سوران مورادی موحەممەد ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەرەڕای دەربڕینی پشتیوانی لە بەرەی چەپ و سوسیالیزم وەکوو ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ،ئامانجی ئامادەبوونی هاوڕێیانی کۆمەڵە لەم ڕێپێوانەدا باس کرد و دواتر هەوڵی دا کۆڵبەران وەکوو چینی ستەم لێکراو لە لایەن دنیای سەرمایەداری ئەمڕۆوە به هەموو دونیا بناسێنێ.
پیرۆز بێ ڕۆژی زەحمەتکێشان و کرێکاران ،بەرز و بەڕێز بێ یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای خەباتی چەوساوان.
“نەمان بۆ کاپیتالیسم” ، “بژی کۆمەڵە بژی سوسیالیزم”
کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوردستان
وڵاتی سوێیس