وێڕای سڵاو و ڕیز، پڕ بە دڵ ١٦ ئاب رۆژی دامەزراندنی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە ئیوە پیرۆز دەکەین. لە رێگای ئێوەو، لەو بۆنەیەدا رێز دەگرین لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانتان و سڵاوی خۆمانیان پێشکەش دەکەین.
ئەوڕۆ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بە دۆخێکی گرینگدا تێپەڕ دەبێت، گەلی کورد تا دێ لە ئاواتە دێرینەکانی نزیک دەبێتەوە و هەوڵەکانی بۆ رزگاریی و سەربەخۆیی پەرە دەستێنێ.
لەو هەلومەرجەدا یەکریزی نیشتمانی و کار بۆ پەرەدان بە دێمۆکراسی پاڵنەری گرینگن بۆ سەرکەوتوویی پڕۆسەی بە دەوڵەت بوون، هیوادارین لەو بوارەشدا پارتی ئەرکی بەرپرسانەی خۆی وەئەستۆ بگرێ.
ڕێز و حورمەتی دووبارەمان
دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٦ ئابی ٢٠١٧ زایینی