رۆژی ١٩/٤ ژمارەیەک لە هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کومیتەی ئاڵمان بەشدارییان لە ئاکسیۆنێک لەبەردەم کونسولگەری ئێران لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان دا کرد.
ئاکسیۆنەکە بۆ دەربڕینی نارەزایی بە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ئێران بەتایبەت سزای ئێعدامی رامین حسەین پەناهی زیندانی سیاسی کورد بوو کە بەشداربوان بە هەڵگرتنی ئاڵا و دروشم خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی رامین حسەین پەناهی بوون.