سەرەڕای كەشی ئەمنی زاڵ بەسەر شاری سنە، هەڵسوڕاوانی كرێكاری ئەو شارە یادی یەكی مانگی مەی، رۆژی كرێكاریان بەخۆپیشاندان رێز لێگرت.
سەرەڕای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژ لەوەپێشەوە هێزە ئەمنییەكانی رژیم لە شاری سنە چالاكانی كرێكارییان بانگهێشت كردبوو و هەڕەشەیان لێكردبوو، بەڵام رۆژی پێنجشەممە 1ی مانگی مەی، بە دەیان كەس لەلاوانی خوێن گەرمو خەباتكاری شاری سنە لەیەكێك لەشەقامەكانی ئەو شارە بەهەڵگرتنی ئاڵای سوور خۆپیشاندانیان كرد.
خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی دروشم و پلاكارد لەوانە “نان، مەسكن، ئازادی” خوازیاری ئازادكردنی كرێكارانی بەندكراو بوون.
هێزە ئەمنییەكانی رژیم هەوڵیاندا بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەنو لەم پەیوەندەدا سێ كەس لە خۆپیشاندەران بەناوەكانی كورش بەخشندە، مەنسور محەمەدیو ئارام دەستگیركراون كە تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.
چەند دیمەنێکی خۆپیشاندانەکە: